هه‌ولێر ... ژنه‌ هه‌ڵسوڕاوێکى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌کوژرێت

9/29/2014 2:03:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ کاتژمێر (٩:١٠)ى به‌یانى پۆلیس ئاگادارکرانه‌وه‌ به‌ بوونى رووداوێکى کوشتن له‌ گه‌ره‌کى راستی، ده‌ست به‌جێ ھێزه‌کانى پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنى رووداو ده‌رکه‌وت که‌وا ئافره‌تێک له‌ ناو حه‌وشه‌ى ماڵه‌که‌ى به‌ ناوى (ن.ع.ر) له‌دایکبووى (١٩٧٥)،دوو گولله‌ به‌ر ملى که‌وتووه‌ کوژراوه‌، کاتێک پۆلیس ده‌ستى به‌ لێکۆلینه‌وه‌ کرد یه‌کێک له‌ کچه‌کانى کوژراو بکوژى دایکى بینى بوو بۆیه‌ ناوى بکوژى دایه‌ پۆلیس.

پاش (٢٠) خوله‌ک پاش ئه‌م رووداوه‌ پۆلیس ئاگادارکرانه‌وه‌ به‌ بوونى رووداوێکى خۆکوشتن له‌ شه‌قامى کوران به‌رامبه‌ر مزگه‌وتى اسماعیل یه‌عقوبی، دواى گه‌یشتنى پۆلیس بۆ شوێنى مه‌به‌ست ده‌رکه‌وت که‌وا ھاوڵاتیه‌ک به‌ ناوى (ع.ع.ع)، له‌ دایکبووى (١٩٦٩) پاش ئه‌وه‌ى که‌ ئافره‌تى ناوبراوى سه‌روه‌ ده‌کوژێت، دواتر ده‌گه‌رێته‌وه‌ پێش دوکانه‌که‌ى خۆى له‌ نێو ئۆتۆمبێل گولله‌یه‌ک له‌ خۆى ده‌دات ده‌ست به‌جێ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات.

دۆسیه‌ى لێکۆلینه‌وه‌ بۆ ئه‌م رووداوه‌ کرایه‌وه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیس. تا ئێستاش پۆلیس سه‌رقاڵى لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ بۆ زانینى ھۆکارى راسته‌قینه‌ى ئه‌م رووداوه‌.


زۆرترین خوێندراو