به‌به‌ شداری وه‌فدێکى (حسدک) کونگره‌ی پارتی سۆسیال دیموکراته‌کان له‌ مانێلا ده‌ستى به‌کاره‌کانى کرد

9/29/2014 8:51:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  29 ى ئه‌یلولى 2014 به‌به‌شدارى وه‌فدێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌پێکهاتبوون له‌ هه‌ڤاڵان سه‌لام عومه‌ر به‌رپرسى مه‌ڵبوندى ئه‌وروپاو دکتۆر فازل گه‌نج عه‌لى به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى ئه‌وروپاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کونگره‌ی پارتی سۆسیال دیموکراته‌کان که‌له‌شارى مانێلاى وڵاتى فلپین ده‌ستى به‌کاره‌کانى کرد  .

له‌یه‌که‌م رۆژى کۆنگره‌که‌دا تیشکخرایه‌ سه‌ر ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کانى کۆنگره‌که‌ که‌تایبه‌ت بوو به‌ مافى مرۆڤ و یه‌کسانى کۆمه‌ڵایه‌تى و هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنى مافه‌کانى مرۆڤ و یه‌کسانى و داپه‌روه‌رى له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و  سه‌رانسه‌رى  جیهان ، به‌تایبه‌تى که‌له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو عێراق و سوریا ئاڵۆزى و تێکچونى بارودۆخ رووى له‌وڵاتانه‌ کردووه‌ به‌هۆى هێرشه‌ دڕندانه‌کانى رێکخراوى تیرۆرستى داعش .

له‌ته‌وه‌رێکى تردا گفتوگۆ کرا له‌سه‌ر به‌رنامه‌و کارى سبه‌ى کۆنگره‌که‌و دانانى به‌رنامه‌ى تایبه‌ت به‌ ئاسایشى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و ئه‌و بارودۆخه‌ى روبه‌روى عێرا و سوریاو ناوچه‌که‌ بۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى چه‌کدارانى داعش ، که‌به‌هۆیه‌وه‌ چماره‌یه‌کى زۆر له‌ خه‌ڵکى بێ تاوان بونه‌ قوربانى و به‌هه‌زارانى دیکه‌ ئاواره‌بوون و ماڵو حاڵى خۆیان جێهێشتووه‌، له‌ئێستاشدا گوزه‌رانێکى ناله‌باریان هه‌یه‌، هه‌وه‌ها رفاندنى ژنان و کچان له‌لایه‌ن رێکخراوى تیرۆرستى داعشه‌وه‌و فرۆشتنیان و مامه‌ڵه‌ پێوه‌کردنیان ، که‌دووره‌ له‌هه‌موو مافه‌کانى مرۆڤ و به‌ها ره‌وشتیه‌کان .

بڕیاریشه‌ کۆنگره‌که‌ دوو رۆژ بخایه‌نێت و سبه‌ى کۆتاى به‌کاره‌وکانى بهێنێت، له‌کۆتاى کۆنگره‌که‌شدا راگه‌یه‌ندراوێکى  هاوبه‌ش بۆ راى گشتى بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ .


زۆرترین خوێندراو