کونگره‌ى پارتى سۆسیال دیموکراته‌کان پشگیرى له‌ روبه‌روبونه‌وه‌ى داعش ده‌کات

9/30/2014 3:55:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه‌  30 ى ئه‌یلولى 2014 به‌به‌شدارى وه‌فدێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌پێکهاتبوون له‌ هه‌ڤاڵان سه‌لام عومه‌ر به‌رپرسى مه‌ڵبوندى ئه‌وروپاو دکتۆر فازل گه‌نج عه‌لى به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى ئه‌وروپاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کونگره‌ى پارتى سۆسیال دیموکراته‌کان که‌له‌شارى مانێلاى وڵاتى فلپین کۆتایى به‌کاره‌کانى هێناو راگه‌یه‌ندراوى کۆتاى بڵاو کرده‌وه‌ .
 
له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌لام عومه‌ر به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى ئه‌وروپاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و ئه‌ندامى کۆنگره‌که‌به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى راگه‌یاند:  دووه‌م رۆژى کۆنگره‌ى پارتى سۆسیال دیموکراته‌کان تایبه‌تکرا به‌ بارودۆخى  رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و ئه‌و گرژى ئاڵۆزیانه‌ى روبه‌روى عێراق وسوریا بۆته‌وه‌ به‌هۆى هێرشه‌کانى رێکخراوى تیرۆستى داعش.

وتیشى له‌کۆتاى کۆنگره‌که‌دا له‌راگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شدا که‌ 72  حزب و رێکخراو واژۆیان له‌سه‌رکردووه‌ ،جه‌خت له‌سه‌ر پشتیوانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هه‌رێمى کوردستان و کۆبانى له‌رۆژئاوا  و هاوپه‌یمانى نێو ده‌وڵه‌تى بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى رێکخراوى تیرۆرستى داعش کرایه‌وه‌ ، وه‌ک مه‌ترسیه‌ک بۆسه‌ر ناوچه‌که‌و جیهانیش ، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌وکرده‌وه‌ نامرۆڤا نه‌ئیدانه‌ ده‌کات که‌له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیانى سڤیل ئه‌نجامى ده‌درێن.

سه‌لام عمر ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاوکارى و پاڵپشتى مرۆیى بۆ ئاواره‌کانى شه‌نگال و هه‌رێمى کوردستان و کوبانى  دوپاتکرایه‌وه‌ له‌پێناو پاراستنى هاوڵاتیان و ده‌سته‌به‌رکردنى ژیانێکى شایسته‌و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر اڵ وحاڵى خۆیان .


زۆرترین خوێندراو