هه‌ولێر ... له‌ رووداوێکى هاتوچۆ 9 که‌س بونه‌ قوربانى

9/30/2014 3:59:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


به‌هۆى پێکدادانى چه‌ند ئۆتۆمبیلێکه‌وه‌ له‌ نزیک نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى شارى هه‌ولێر نۆ که‌س بوونه‌ قوربانی، له‌و پێکدادانه‌دا حه‌فت که‌س به‌ سه‌ختى برینداربوون و سێ که‌سى دیکه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 دوو له‌و که‌سانه‌ى که‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ منداڵن و کچن که‌ یه‌کێکیان ناوى زانراوه‌ ‌و ناوى "زینا ئه‌حمه‌د سه‌عدی"یه‌ که‌ ته‌مه‌نى هه‌شت ساڵه‌ ‌و جگه‌له‌وانیش پیاوێک به‌ناوى "محه‌مه‌د غائب" که‌ له‌دایکبووى ساڵى ١٩٧٩یه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

شایه‌نى باسه‌  رووداوه‌که‌ له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبیل له‌ جۆره‌کانى (بى ئێم، ئۆپڵا ئه‌سترا) له‌گه‌ڵ ماتۆڕێک بووه‌ له‌ ژێر پردى به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى رزگاری.


زۆرترین خوێندراو