پۆلیسى هه‌ولێر هه‌شت تاوانبار بۆ ده‌زگاکانى راگه‌یاندن ئاشکرا ده‌کات

9/30/2014 4:04:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

کاتژمێر ( ١٠ ) پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتى  30 ى ئه‌یلولى کاروان عبدالکریم  وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر له‌ کۆنگره‌یێکى ڕۆژنامه‌وانیدا گرنگترین  ڕووداوه‌کانى که‌ له‌ ماوه‌ى  دوو مانگى ڕابردوو دا ڕوویان داوه‌، بۆ ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندنى خستنه‌ ڕوو که‌ تیایدا له‌  ( ٧ ) ڕووداوى جیادا  چوار تاوانى کوشتن و سێ تاوانى دزیکردن له‌ لایه‌ن  ( ٨ ) تاوانبار ئه‌نجام دراون 
پوخته‌ى تاوانه‌کانیش به‌م شێوه‌یه‌ن :.

1- تاوانبار  ( ن.ه.ع ) ته‌مه‌ن (٢٠ ) ساڵ و تاوانبار (ڕ.ع.و )  ته‌مه‌ن (٣٠ ) ساڵ ئه‌م دوو تاوانباره‌ هه‌ڵساون به‌ کوشتنى کوڕه‌که‌یان به‌ ناوى ( محمد رمزان ) ته‌مه‌ن ( ٤ ) ساڵ وه‌ زامدار کردنى کچه‌که‌یان به‌ ناوى (ڕه‌یان ڕه‌مزان ) ته‌مه‌ن ( ٢ ) ساڵ  له‌ کۆمه‌ڵگاى شاوێس، سزادران به‌ پێى ماده‌ى (٤٠٥ ) له‌ یاساى سزادانى عێڕاقی.

٢- تاوانبار (ج.ب.ێ‌ ) ته‌مه‌ن (٥٢ ) ساڵ، ئه‌م تاوانباره‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ کوشتنى ژنى و منداڵه‌ ( ٦ )  مانگه‌که‌ى له‌ ناحیه‌ى هیران.
سزا درا به‌ پێى ماده‌ى (٤٠٦ ) له‌ یاساى سزادانى  عێڕاقی. 

 ٣- تاوانبار (د.ح.س ) ته‌مه‌ن (١٩ )م ساڵ هه‌ڵساوه‌ به‌ کوشتنى یه‌کێک  به‌ چه‌قۆله‌ گه‌ڕه‌کى خانه‌قا .
سزا درا به‌ پێى ماده‌ى (٤٠٥ ) له‌ یاساى سزادانى عێراقی.

 ٤- تاوانبار (ع.ع.ع ) ته‌مه‌ن (٤٥ ) ساڵ ئه‌م تاوانباره‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ کوشتنى ئافره‌تێک به‌ ناوى ( ڕ.ع.ێ‌ ) له‌دایکبووى (١٩٧٥ ) له‌ ناو ماڵه‌که‌ی. دواتر خۆشى ده‌کوژێت له‌ نێو ئۆتۆمبێل له‌ به‌رده‌م دوکانه‌که‌ى خۆى .
 
تاوانه‌کانى دزی

١- تاوانبار (ف.م.ا ) ته‌مه‌ن (١٥ ) ساڵ ئه‌م تاوانباره‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ دزیکردن له‌ ناو (٤ ) ئۆتۆمبێل که‌ بڕى پاره‌ى دزراو بریتیه‌ له‌ ( ٨ )ده‌فته‌ر دۆلار و مۆبایل و ئایپادو سه‌عات و فاست لینک و ده‌مانچه‌و چه‌ند ئامێرى مۆبایل سزا درا به‌ پێى ماده‌ى (٤٤٦ ) له‌ یاساى سزادانى عێڕاقی.

٢-  تاوانبار (ج.م.ن )  ته‌مه‌ن (٢٧ ) ساڵ  وه‌ تاوانبار (د.د.م ) ته‌مه‌ن (٢٣ ) ساڵ، پێشتر به‌ (١٥ ) ساڵى حوکمدراوه‌ و به‌ لێبوردن ئازاد کراوه‌، ئه‌م دوو تاوانباره‌ هه‌ڵساون به‌ دزیکردنى دوو دزى  له‌ ماڵان  که‌ قاسه‌یان بردووه‌، دواى شکاندنى له‌  (پردێ ) که‌رکوک بڕى پاره‌ ( ١٦٠ ) وه‌ڕه‌قه‌ و ( ٧ ) ملیۆن و ده‌مانچه‌یه‌ک و کلاشینکۆفێک و ( ٣٨ ) مسقال زێڕ.

 ٣- تاوانبار (د.ع.ا ) ته‌مه‌ن (٢٢ ) ساڵ 
ئه‌م تاوانباره‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ دزینى ( ١١٦ ) وه‌ڕه‌قه‌ له‌ کۆمپانیایه‌ک له‌ کۆمه‌ڵگاى پیرزین.
سزادران به‌ پێى ماده‌ى (٤٤٣ ) له‌ یاساى سزادانى عێڕاقی.


زۆرترین خوێندراو