سلێمانى.. رێگرى له‌ زیاده‌ره‌وى ده‌کرێت

9/30/2014 4:15:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

بۆ رێگرى کردن له‌ دیارده‌ى زیاده‌ره‌وه‌ى و پاراستنى موڵک و ماڵى گشتى له‌ داگیرکارى و زیاده‌ره‌ویکردن ، رێو شوێنى یاسایى ده‌گیرێته‌ به‌ر  به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ى له‌زیاده‌ره‌ویدا به‌شدارده‌بن.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مرۆ 3شه‌مه‌ 30 ى ئه‌یلولى 2014 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى سه‌ندیکاى کرێکارانى بیناسازى و ژماره‌یه‌ک وه‌ستا و خاوه‌ن خه‌باته‌و مه‌سعه‌ده‌ى سه‌قف تێکردن کۆبۆوه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاوات محه‌مه‌د داواى له‌ وه‌ستاو خاوه‌ن مه‌سعه‌د و خه‌باته‌کان کرد پابه‌ندى رێنماییه‌ یاساییه‌کان بن و پاش دڵنیابوون له‌ مۆڵه‌تى یاسایى خاوه‌ن زه‌ویه‌که‌  کارى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.

له‌به‌شێکى ترى کۆبوونه‌وه‌که‌دا قائیمقامى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد به‌ هه‌ماهه‌نگى ده‌زگاو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان لێپرسینه‌وه‌ى یاسایى له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌که‌ین که‌ زیاده‌ره‌وى ده‌که‌ن و له‌ زیاده‌ره‌ویدا به‌شدارده‌بن.


زۆرترین خوێندراو