عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود : ناردنى چه‌ک بۆ کۆبانى ده‌ستکه‌وتێکى سیاسى گرنگى نێو ده‌وڵه‌تیه‌

10/20/2014 8:13:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز

عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود له‌میانه‌ى به‌رنامه‌ى روماڵى نه‌واى رادیۆ نه‌وا ئاماژه‌ به‌ ئازایه‌تى شه‌ره‌ڤانانى په‌یه‌ده‌و گرنگى  گه‌یاندنى پێداویستسه‌تى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ کۆبانى ده‌کات و به‌ده‌ستگه‌وتێکى سیاسى گرنگ له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات .

عه‌بدوڵا حاجى مه‌حموود ووتى : من ته‌ئکید له‌وه‌ ده‌که‌مه‌وه‌ که‌گه‌یشتنى چه‌که‌ به‌کۆبانى ، من واچاوه‌روانم ده‌کرد که‌له‌رێگاى ئاسمانیه‌وه‌ چه‌ک و پێداویستى بگه‌یه‌ندرێته‌ کۆبانى ، چونکه‌ واقعى کۆبانى و مه‌سه‌له‌ى سنوره‌کانى و ئه‌و ره‌وشه‌ سیاسیه‌ى هه‌یه‌ له‌ناوچه‌که‌ به‌و ئاراسته‌یه‌ى که‌ پشتیوانى وهاوکارى کۆبانى کرا، هه‌ربه‌وشێوه‌یه‌ ده‌بوایه‌ بکرایه‌ .

 ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌گرنگیه‌که‌ى له‌وه‌دایه‌ کۆبانى و ئه‌وانه‌ى به‌رگرى ده‌که‌ن له‌کۆبانێ‌ به‌شێوه‌یه‌کى قاره‌مانانه‌ که‌ته‌واوى دونیاى هێنایه‌ ده‌نگ که‌زۆر مه‌ردانه‌و تێکۆشارانه‌ به‌رگریان له‌کۆبانى کرد به‌گشت هێزێکى تیرۆرستى نێوده‌وڵه‌تى چوونه‌وه‌ ،که‌به‌داخه‌وه‌ هه‌رێمى کوردستانیان کرده‌ ململانێ وروبه‌روبونه‌وه‌ى شه‌ڕى تیرۆر ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رێمى کوردستان روبه‌روى داعش بۆوه‌ ،ئیسته‌ش ئه‌و هاوکارى وپشتیوانیه‌ى گه‌یشتۆته‌ کۆبانى گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌و پشگرى سیاسى نێو ده‌وڵه‌تیه‌ وه‌ئاماژه‌ سازیه‌کان پێمان ئه‌ڵێن که‌ناهێڵن کۆبانێ‌ به‌ته‌نها نابێت ،له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه‌ سیاسیه‌ى که‌پێشتر هه‌بوو  لینکى په‌یه‌ده‌ وه‌گه‌رانه‌وه‌ى بۆ په‌که‌که‌ بونى په‌که‌که‌ له‌نێو ایستى تیرۆر ، ئه‌وانه‌ هه‌مووى بابه‌تى سیاسى له‌پێشینه‌بوون ،به‌ڵام کردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ زۆرگرنگه‌ ، باوه‌رم وایه‌ ئه‌مه‌ش هه‌روا به‌ئاسانى نه‌کراوه‌ هه‌وڵێکى له‌راده‌به‌ده‌رى سیاسى و دیبلۆماسى و سه‌رکردایه‌تى ساسیى و خه‌مخۆرانى مرۆڤایه‌تى و تێکۆشه‌رانى گه‌لى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رگرى هێزه‌ تێکۆشه‌ره‌کانى په‌یه‌ده‌ به‌راستى توانیان ئه‌و واقعه‌ى ئه‌مرۆ بهێننه‌ ئارا که‌ ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانى هاوپه‌یمانان به‌فه‌رمى کۆمه‌ک وپشتیوانى له‌رێگه‌ى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ پێشکه‌ش به‌ کۆبانێ‌ بکه‌ن ،ئه‌مه‌ خۆى بۆخۆى زۆر گرنگه‌ وه‌ده‌ستکه‌واتێکى گرنگه‌ ،مایه‌ى خۆشحاڵى تاک به‌تاکى کوردستانه‌ ،ئه‌مه‌ش هێزێک و توانایه‌کى تر ده‌به‌خشێته‌ گه‌لى کوردستان .

عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود ووتیشى : به‌وه‌کرد که‌گه‌یاندنى چه‌ک له‌ئێستا به‌کۆبانى گرنگه‌ به‌تایبه‌تى ئه‌و به‌رگریه‌ى که‌ په‌یه‌ده‌ کردى ، چونکه‌ داعش پێى وابوو له‌ماوه‌یه‌کى زۆرکه‌مدا ده‌توانێت ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر کۆبانیدا و پێگه‌یان قایم بکه‌ن بۆ هێرشه‌کانیان بۆسه‌ر هه‌رێمى کوردستان ،به‌ڵام داعش نه‌یتوانى له‌به‌رامبه‌ر شه‌ره‌ڤانانى په‌یه‌ده‌دا ئه‌و پیلانه‌ى که‌هه‌ى بوو سه‌رکه‌وتوو بێت ،بۆیه‌ په‌یه‌ده‌ شانبه‌شانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان توانیان ئه‌وانیش هێزو توانایه‌کى تر بکه‌نه‌وه‌ به‌به‌رى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوه‌ردستان و خۆیان ، له‌ئێستادا له‌سه‌ر ئه‌روى واقع گه‌لى کوردستان روبه‌روى هێزى تیرۆرستى نێو دوڵه‌تى بۆته‌وه‌و شه‌ڕى تیرۆرده‌کات .







 


ده‌نگ... ده‌قى لێدوانه‌که‌ى به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمودسه‌باره‌ت به‌ ناردنى چه‌ک بۆ کۆبانى . 


زۆرترین خوێندراو