پێشمه‌رگه‌ توانى ناوچه‌کانى سنورى قه‌ره‌ته‌په‌ کۆنترۆڵ بکاته‌وه‌

10/21/2014 2:17:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

چه‌کدارانى داعش له‌ دوو رۆژى رابردوودا هێرشیان بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کى سنورى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌به‌ ده‌ستپێکرد ، شه‌وى رابردووش شه‌ڕێکى سه‌خت له‌ نێوان هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و تیرۆرستانى داعش له‌و سنوره‌ روویداوه‌و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ توانیبا به‌توندى وه‌ڵامى تیرۆرستان بده‌نه‌وه‌و چه‌ندین تیرۆرست بکوژن و بریندارى بکه‌ن،ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌  که‌که‌شوهه‌واى ناوچه‌که‌ سه‌رماو بارانبارینى به‌خۆوه‌بینیوه‌ به‌ڵام   هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ روبه‌روى تیرۆرستان بونه‌وه‌ .
 
هه‌رله‌و هێرشانه‌ى شه‌وى رابردوو هێزێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان شانبه‌شانى پێشمه‌رگه‌قاره‌مانه‌کان روبه‌روى تیرۆرستان بونه‌وه‌و توانیان له‌وناوچانه‌ى پێشڕه‌ویان کردبوو ده‌ریانبکه‌ن و ناوچکه‌ بگێڕنه‌وه‌ ژێر ده‌ستى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ .

دواى کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌و پاکردنه‌وه‌یان له‌تیرۆرستان ، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌کى زۆر خێزانانه‌ ئاواره‌کانى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ گه‌رانه‌وه‌ ماڵ و حاڵى خۆیان .



زۆرترین خوێندراو