سه‌یدسادق ... رێپێوانێک بۆ پشتیوانى له‌کۆبانى به‌رێوه‌چوو

10/21/2014 10:32:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

 دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ  21 ى تشرینى یه‌که‌مى 2014 به‌به‌شدارى مه‌ڵبه‌ندی سیدسادقی حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و لایه‌نه‌کانه‌ سیاسیه‌کان  و رۆژنامه‌نوسان ورێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هاوڵاتیانى ناوچه‌که‌ رێپێوانێکى هێمنانه‌یان به‌مه‌به‌ستى دوپاتکردنه‌وه‌ى پشتیوانی کوردانی رۆژئاوا وپاڵپشتى شه‌ره‌ڤانانى کۆبانى سازکرد .

له‌ رێپێوانه‌که‌دا هاوسۆزى و هاوخه‌مى بۆ خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌ف و قاره‌مانى کۆبانى و پشگیرى شه‌ڕه‌ڤانان دوپاتکرایه‌وه‌ .


زۆرترین خوێندراو