به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانى حه‌فاره‌یه‌ک هاووڵاتیه‌ک گیانى له‌ده‌ستدا

10/22/2014 12:43:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ به‌روارى ٢٠١٤14 ى تشرینى یه‌که‌مى 2014  کاتژمێر (١:٥٠)ى نیوه‌رۆ پۆلیس ئاگادار کرانه‌وه‌ به‌ بوونى رووداوێکى دڵته‌زێن له‌ گوندێکى دۆڵى سماقووڵی، دواى گه‌یشتنى پۆلیس بۆ شوێنى رووداو ده‌رکه‌وت که‌وا هاووڵاتیه‌ک به‌ ناوى (ر.ر.ح)، له‌دایکبووى (١٩٥٤)، گیانى له‌ ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها دوو هاووڵاتى تریش زامدار بوونه‌.

له‌ کاتێک که‌ حه‌فاره‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ لێدانى حه‌فرێک له‌ دواى ته‌واوبوونى کاره‌که‌ى حه‌فاره‌که‌ له‌ لێوارى حه‌فره‌که‌ راده‌گرێت و شوفێره‌که‌ ده‌روات دواتر سێ که‌سه‌که‌ ده‌چنه‌ ناو حه‌فره‌که‌وه‌ له‌و کاته‌دا به‌ هۆى دارمانى زه‌وى حه‌فاره‌که‌ به‌سه‌ریاندا داده‌که‌وێت. دۆسیه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌م رووداوه‌ کرایه‌وه‌، ووته‌ى داواکارانى مافه‌ که‌سى مردوو وه‌رگیرا و سکاڵایان نه‌بوو له‌ دژى که‌س.


زۆرترین خوێندراو