قائیمقامى سلێمانى.. له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامداین بۆ چاره‌سه‌رکردنى گرفتى که‌مى غاز

10/22/2014 12:52:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

پاش سه‌رهه‌ڵدانى گرفتى که‌مبوونه‌وه‌ى غازى ماڵان و هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنى قائیمقامى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ هه‌وڵى به‌رده‌وامدان گرفته‌که‌ چاره‌سه‌ربکه‌ن و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له‌ ماوه‌یه‌کى نزیکدا کۆتایى به‌ گرفته‌که‌ بێت .
  
په‌یوه‌ست به‌م لایه‌نه‌و به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى پێویست بۆ گرفته‌که‌  ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 22 ى تشرینى یه‌که‌مى 2014, له‌ دیوانى قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌ت و خاوه‌نى کارگه‌کانى غازدا کۆبوویه‌وه‌ و پاش تاوتوێکردنى سه‌رهه‌ڵدانى گرفته‌که‌  هه‌مووان کۆکبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیاندا هه‌نگاوى خێرا بنرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى گرفتى که‌مى غاز.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند هۆکارى سه‌رهه‌ڵدانى گرفته‌که‌ بۆ که‌مبوونه‌وه‌ى ئه‌و بڕى ئه‌و غازه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ پێشتر بۆ پارێزگاى سلێمانى دابین ده‌کرا, ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد له‌گه‌ڵ پارێزگارى که‌رکوک و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانى تردا گفتوگۆى کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌یه‌کى نزیکدا گرفته‌که‌ چاره‌سه‌ر بکرێت و بڕى پێویستى غاز بۆ سلێمانى دابین بکرێت , روونشى کرده‌وه‌ تا ئه‌وکاته‌ى گرفته‌که‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت بۆ دابه‌شکردنى ئه‌و بڕه‌ى که‌ ئێستا ده‌گاته‌ سلێمانى رێوشوێنى پێویست ده‌گرنه‌ به‌ر تاکو به‌پێى ژماره‌ى دانیشتوان غاز به‌سه‌ر شار و شارۆچکه‌کاندا دابه‌ش بکرێت .
 
راشیگه‌یاند له‌ هه‌وڵى به‌رده‌وامدان بۆ چاره‌سه‌رکردنى گرفتى که‌مى غاز و  چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له‌ ماوه‌یه‌کى نزیکدا گرفته‌که‌ چاره‌سه‌ر بکرێت و بڕى پێویستى غاز بگاته‌ سلێمانى.

قائیمقامى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد رێگه‌ ناده‌ن گرفته‌که‌ کاریگه‌رى له‌سه‌ر زیادکردنى  نرخى غاز دروست بکات و نرخى هه‌ر بوتڵێک غاز ته‌نها 6 هه‌زار و 250 دیناره‌ و هه‌ر که‌سێک پابه‌ند نه‌بێت به‌و نرخه‌وه‌ رززبه‌ڕوى سزا ده‌کرێته‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو