به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى (حسدک) پێشوازى له‌ به‌رپرسى لقى 12 ى پارتى دیموکراتى کوردستان کرد

10/22/2014 1:15:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 22 ى تشرینى یه‌که‌می 2014 هه‌ڤاڵ سۆران حسن به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ند پێشوازى کرد له‌ سه‌عید سه‌لیم پشده‌رى به‌رپرسى لقى 12 ى پارتى دیموکراتى کوردستان و وه‌فدێکى هاوڕێى .

له‌ دیدارێکى دۆستانه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ردوولا و جه‌خت له‌ پته‌وکردنیان کرایه‌وه‌ و هه‌روه‌ها بارودۆخى ناوچه‌که‌ قسه‌و باسى لێکرا، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ته‌ئکیدیان له‌ خێراتر کردنى هه‌نگاوه‌کان کرده‌وه‌ له‌سه‌ر پرسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌.

له‌ دیداره‌که‌دا سه‌عید پشده‌رى ڕایگه‌یاند که‌ پارتى دیموکراتى کوردستان گۆڕانکارى له‌هه‌ندێک ئۆرگانه‌کانى خۆیدا کردوه‌و ئه‌و وه‌ک به‌رپرسى لقی12 کاره‌که‌ى کۆتایى هاتووه‌.

هه‌ر له‌و ڕوه‌وه‌ مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى سه‌ردانه‌که‌ى خسته‌ ڕوو که‌ بۆ ماڵئاوایى  سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستانى کردوه‌و خوازیاربوو زیاتر له‌ده‌ڤه‌ره‌که‌ خزمه‌تى خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌فى هه‌ڵه‌بجه‌و سنوره‌که‌ى بکرادایه‌،

لاى خۆشیه‌وه‌ هه‌ڤاڵ سۆران حه‌سه‌ن ڕۆڵى لقى 12 و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسیه‌کانى له‌ده‌ڤه‌ره‌که‌دا به‌ ئیجابى هه‌ڵسه‌نگاندو ئاماژه‌ى دا به‌ پته‌وى په‌یوه‌ندییه‌کانى لایه‌نه‌کان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ناوچه‌که‌و هه‌روه‌ها ڕۆڵى به‌ڕێزیانى به‌رز نرخاند و ئومێدى خواست که‌ له‌کاره‌کانى داهاتوویدا سه‌رکه‌وتوبێت.


زۆرترین خوێندراو