له‌کاتى زیادکردنى نرخى غازدا په‌یوه‌ندى به‌م ژمارانه‌وه‌ بکه‌ن

10/23/2014 1:54:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت رێگه‌ به‌به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى غاز ناده‌ن و هه‌ر که‌سێک پابه‌ند نه‌بێت به‌و نرخه‌ ره‌سمییه‌ى که‌ دانراوه‌ رووبه‌رووى سزا ده‌کرێنه‌وه‌ .

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه‌ له‌ سلێمانى گرفتى که‌مبوونه‌وه‌ى غازى ماڵان سه‌رى هه‌ڵداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هاوڵاتیان به‌ ئاسته‌م غازیان ده‌ست ده‌که‌وێت , له‌م باره‌یه‌وه‌ قائیمقامى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدان بۆ چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌که‌ و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له‌ ماوه‌یه‌کى نزیکدا کۆتاى به‌ گرفته‌که‌ بێت , ئاوات محه‌مه‌د ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌کات به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه‌ به‌ زیادکردنى نرخى غاز ناده‌ن و هه‌ر که‌سێک به‌ بیانوى که‌مبوونه‌وه‌ى بڕه‌که‌ى نرخى غاز له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد بکات لێپرسینه‌وه‌ى توندیان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و رووبه‌ڕووى سزاى یاسایى ده‌کرێته‌وه‌ , قائیمقامى سلێمانى راشیده‌گه‌یه‌نێت لیژنه‌هاوبه‌شه‌کان به‌ووردى چاودێرى نرخى غاز ده‌که‌ن و رێگه‌ به‌به‌رزبوونه‌وه‌ى ناده‌ن.

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانیش داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌که‌ن له‌کاتى زیادکردنى نرخى غازدا له‌رێگه‌ى ئه‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌وه‌ (07705066668-07705487171-07701923739 )  ئاگاداریان بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌جێ به‌دواداچون بکه‌ن و ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ پابه‌ند نین رووبه‌ڕووى سزا بکرێنه‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو