هه‌ڵه‌بجه‌ ... به‌هۆى روداوى هاتوچۆوه‌ گه‌نجێک گیان له‌ده‌ست ده‌دات

10/24/2014 1:43:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ 23 ى تشرینى یه‌که‌مى 2014 هه‌ینى به‌هۆى ڕوداوێکى هاتوچۆوه‌له‌سه‌ر رێگاى گوندى ده‌ره‌شیش له‌هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید  گه‌نجێکى 23 ساڵ گیانى له‌ده‌ستدا.

به‌پێ ى وته‌ى چه‌ند شایه‌تحاڵێک روداوه‌که‌ له‌نێوان مۆتۆرێک و ئۆتۆمبێلیکى روداوه‌ به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ماتۆرسواره‌که‌ به‌ ناوى (م.ع.ا) به‌سه‌ختى برینداربووه‌ دواتر ه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌کراوه‌ ، به‌ڵام به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌یه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌ .

دوابه‌واى روداوه‌که‌ش شۆفێرى ئۆتۆمبیله‌که‌ش هه‌ڵهاتوه‌و، پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ستى کردووه‌ به‌لێکۆڵینه‌وه‌ له‌روداوه‌که‌و له‌هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ى شۆق=فێرى ئۆتۆمبێله‌که‌.


زۆرترین خوێندراو