حکومه‌تى هه‌رێم ئیدانه‌ى هێرشه‌که‌ى سه‌ر په‌رله‌مانى که‌نه‌دا ده‌کات

10/24/2014 1:46:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا که‌له‌سایتى فه‌رمى خۆیدا بڵاوی کرده‌وه‌ به‌توندى ئیدانه‌ى هێرشه‌که‌ى سه‌رپه‌رله‌مانى که‌نه‌دا ده‌کات ، که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى : 

به‌ توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه‌ چه‌کدارییه‌ ده‌که‌ین که‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ کرایه‌ سه‌ر په‌رله‌مانى که‌نه‌دا و تیایدا سه‌ربازێک گیانى له‌ ده‌ست دا، هه‌روه‌ها هاوسۆزى و هاوخه‌میى حکوومه‌ت و خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى قوربانییه‌که‌ و خه‌ڵک و حکوومه‌تى که‌نه‌دى ڕاده‌گه‌یه‌نین.

له‌ کاتێکدا هاوپه‌یمانیه‌تییه‌کى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر به‌رپا بووه‌ و ڕۆژانه‌ پاشه‌کشه‌یان پێده‌که‌ن و ده‌یانشکێنن، چاوه‌ڕوانکراوه‌ که‌ له‌ هه‌ر کوێى جیهانى پێشکه‌وتوو و له‌ هه‌ر وڵاتێکى ئه‌ندامى ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ بۆیان بلوێت، تیرۆرستان هه‌وڵى تیرۆرستیى خۆیان بده‌ن، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه‌ خواست و موکوڕیى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ نه‌هێشتن و بنه‌بڕکردنى تیرۆر زیاتر ده‌کات و هانى ده‌دات که‌ شێلگیرانه‌تر له‌ ‌دژى تیرۆرستان بوه‌ستێته‌وه‌.

دووباره‌ هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت و گه‌لى که‌نه‌داى دۆست دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌ و هه‌مووان پێکه‌وه‌ تا کۆتایى له‌ دژى تیرۆر ده‌جه‌نگین.

 

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان

23ى ئۆکتۆبه‌رى 2014


زۆرترین خوێندراو