چه‌ندین پۆستى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌کلایى ده‌کرێنه‌وه‌

10/29/2014 3:28:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ 29 تشرینى یه‌که‌مى 2014 به‌ئاماده‌بوونى هه‌ڤاڵان نه‌وزاد عبدالقادر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و سۆران حه‌سه‌ن به‌پرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  و به‌رپرسى یه‌که‌مى لایه‌نه‌کانى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى 1ى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى له‌هه‌ڵه‌بجه‌ کۆبوونه‌وه‌.

له‌کۆبونه‌وه‌که‌دالایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ توانیان چه‌ندین پۆست یه‌کلایى بکه‌نه‌وه‌و له‌داهاتویه‌کى نزیکدا کۆبونه‌وه‌ى کۆتایى ئه‌نجام ده‌درێت و لیژنه‌ى باڵاى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش به‌ سه‌رپه‌رشتى جێگرى سه‌رۆکى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى شاره‌که‌ ده‌که‌ن .

 کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ره‌وپێشچوونى باشى به‌خۆوه‌ بینى و زۆرینه‌ى پۆسته‌ کارگێڕییه‌کان دابه‌ش کران به‌سه‌ر لایه‌نه‌کاندا که‌ استحقاقى هه‌ڵبژاردن وه‌ک پێوه‌رى یه‌که‌م و بنه‌ماى ته‌وافق وه‌ک پێوه‌رى دووه‌م له‌به‌رچاو گیرا، به‌ڵام کۆبونه‌وه‌که‌ له‌پاش شه‌ش کاتژمێر گفتوگۆ نه‌یتوانى ته‌واوى پۆسته‌کان یه‌کلا بکاته‌وه‌ بۆیه‌ ڕۆژى 15-11-2014  دیارى کرا بۆ کۆبونه‌وى داهاتوو له‌ شارۆچکه‌ى خورماڵ .

له‌کۆتایى کۆبونه‌وه‌که‌شدا کامل مه‌حمود ورده‌کارى کۆبونه‌وه‌که‌ى بۆ ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن خسته‌ ڕوو


زۆرترین خوێندراو