حکومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت رۆژى دوشه‌ممه‌ پشووه‌ نه‌ک سێ شه‌ممه‌

10/31/2014 4:22:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

رونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌

له‌لێدوانێکى تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌ت رایگه‌یاند:

ئه‌گه‌رچى دوێنێ رامانگه‌یاندبوو که‌ رۆژى سێشه‌مه‌ 4-11-2014 له‌سه‌رجه‌م دام وده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێته‌ پشووى فه‌رمی، به‌ڵام پێشتر له‌ هه‌رێمى کوردستان له‌ڕۆژى 25-10-2014، واتا رۆژى شه‌مه‌ى رابردوو ئێمه‌ پشووى رۆژى یه‌کى مانگى موحه‌ڕه‌م که‌ ده‌کاته‌ سه‌رى ساڵى کۆچیمان له‌و داموده‌زگایانه‌ راگه‌یاندبوو که‌ ده‌وامیان هه‌یه‌، وله‌به‌ر ئه‌وه‌ى رۆژى 10ى موحه‌ڕه‌م له‌گه‌ڵ رۆژى 3-11-2014 دا هاوکاته‌، بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا له‌جیاتى سێشه‌مه‌ 4-11 ، دووشه‌مه‌ 3-11 ببێته‌ پشوى فه‌رمى له‌سه‌رجه‌م دام وده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به‌داواى لێبوردن له‌ جه‌ماوه‌رى خۆشه‌ویستى هه‌رێمى کوردستان.



زۆرترین خوێندراو