راگه‌یه‌نرداوى مه‌کته‌بى سیاسى (حسدک) ده‌رباره‌ى ته‌قینه‌وه‌که‌ى هه‌ولێر

11/19/2014 9:33:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌باره‌ت به‌ته‌قینه‌وه‌ خۆکوژیه‌که‌ى شارى هه‌ولێرى پایته‌خت راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاو کرده‌وه‌ که‌تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات ، ئه‌و تیرۆرستانه‌ى که‌چه‌کى دوو ده‌وڵه‌تیان له‌ده‌ستدایه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌کانیان ئارامى و سه‌قامگیرى کوردستان و جیهان تێک بده‌ن .

ئه‌مه‌ ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یه‌:


راگه‌یه‌ندراوی مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  سه‌باره‌ت به‌ته‌قینه‌وه‌ خۆکوژیه‌که‌ى شارى هه‌ولێرى پایته‌خت  .

جه‌ماوه‌رى خۆراگرى کوردستان 
که‌س وکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان 

ئاشکرایه‌ که‌هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان خه‌ریکى به‌رێوه‌بردنى ژیان و گوزه‌رانى ئاسایى خۆیانن له‌سایه‌ى ئه‌و ئاشتى و ئارامیه‌ى که‌به‌هێزوبازوى پێشمه‌رگه‌ هاتۆته‌ دى و کوردستان روبه‌روى شه‌ڕێکى داسه‌پاو بۆته‌وه‌ و پێشمه‌رگه‌ له‌جیاتى هه‌موو جیهان شه‌ِى تیرۆر ده‌کات ، ئه‌و تیرۆرستانه‌ى که‌چه‌کى دوو ده‌وڵه‌تیان له‌ده‌ستدایه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌کانیان ئارامى و سه‌قامگیرى کوردستان و جیهان تێک بده‌ن .
  
ئه‌مڕۆش له‌کرده‌وه‌یه‌کى خۆکوژی ترستۆکانه‌دا  هاوڵاتیانى شارى هه‌ولێرى خۆراگریان کرده‌ ئامانج به‌نیازى ئه‌وه‌ى ترس و تۆقاندن بخه‌نه‌ دڵى جه‌ماوه‌رى کوردستان ،به‌ڵام ئه‌م پیلانانه‌ى دوژمن زیاتر کورد و پێشمه‌رگه‌ سورتر ده‌کات له‌پارێزگارى کردن  له‌خاکى پیرۆزى کوردستان و ره‌تکردنه‌وه‌ى سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌کانى تیرۆرستان.

بۆیه‌ مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیسالیست دیموکراتى کوردستان ،وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى بۆ که‌سوکارى شه‌هیده‌کان هیواى زوو چاکبونه‌وه‌ بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین.وه‌جه‌خت له‌سه‌ر پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى هاوڵاتیانى کوردستان ده‌که‌ینه‌وه‌و پشتیوانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستانین بۆ به‌ده‌ستهێنانى  مافه‌کانى گه‌لى کورد و پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ى پیلانى دوژمنان .


مه‌کته‌بى سیاسى 
حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  
19-11-2014
 


زۆرترین خوێندراو