شه‌هیدانى پۆلیس له‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ى به‌رده‌م پارێزگاى هه‌ولێر

11/20/2014 8:44:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی (19-11- 2014) شاری هه‌ولێر چوار پۆلیس شه‌هیدبوون و هه‌شت پۆلیسیش زامداربوون.

چوارشه‌مه‌ 19ى تشرینی دووه‌می 2014 خۆکوژێک ئۆتۆمبێلێکى له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر ته‌قانده‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا پێنج هاوڵاتی شه‌هیدبوون و 29ی تریش زامداربوون.

رائید کاروان عه‌بدولکه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: "له‌ کۆی ئه‌و پێنج هاوڵاتییه‌ی که‌ له‌ کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌دا شه‌هیدبوون، چواریان پۆلیسن". هه‌روه‌ها‌ "له‌ کۆی 29 برینداره‌که‌، هه‌شتیان پۆلیسن".سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌کان داده‌نوێنین و هیواى چاکبوونه‌وه‌ى به‌ په‌له‌ش بۆ زامداره‌کان ده‌خوازین. 

 ووتیشى لێره‌دا به‌ڵێن دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌میشه‌ و تا دوا دڵۆپى خوێنمان، هاوشانى برا پێشمه‌رگه‌کانمان‌، سڵناکه‌ینه‌وه‌ له‌ به‌رگریکردن له‌ کورد و کوردستان.


زۆرترین خوێندراو