به‌رپرسی میحوه‌ری که‌رکوک: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێ‌ پێشمه‌رگه‌ هاوکاری حکومه‌تی عیراق بکات

11/21/2014 5:52:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 

به‌رپرسی میحوه‌ری که‌رکوکی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان رایگه‌یاند که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت پێشمه‌رگه‌ هاوکاری هێزه‌کانی حکومه‌تی عیراق بکات.

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، به‌رپرسی میحوه‌ری که‌رکوک له‌ لێدوانێکدا بۆ خه‌ندان، وتی: "پێشمه‌رگه‌ نابێت به‌شداری شه‌ێ‌ بکات له‌گه‌ڵ‌ حکومه‌تی عیراق، جا شه‌ڕه‌که‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر که‌سێک بێت".

ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که‌ "تادوێنێ‌ حکومه‌تی عیراق هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ کورد ده‌کردو  فیرقه‌ی 12 له‌ که‌رکوک هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هه‌موو کوردستان ده‌کرد".

وتیشی: "ئێستا له‌م دۆخه‌دا له‌ڕوی ده‌روونییه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌کانی حکومه‌تی عیراق، ناتوانن له‌یه‌ک سه‌نگه‌ردا شه‌ێ‌ بکه‌ن، کورد له‌ دیوی خۆیه‌وه‌ خه‌ریکی ئازادکردنی موسڵه‌، باحکومه‌تی عیراقیش له‌دیوی خۆیه‌وه‌ خه‌ریک بێت".

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که‌ "ئه‌و هاتووه‌ چوتی خه‌ڵکی کوردستان ده‌بڕێت، تۆ چۆن ده‌ڕۆی پێشمه‌رگه‌ی بۆ به‌کوشت ده‌ده‌ی، ئێمه‌ ئێستا شه‌ێ‌ بۆخۆمان ده‌که‌ین، ناچین شه‌ێ‌ بۆ عیراق بکه‌ین که‌ کێشه‌ی له‌گه‌ڵمان هه‌بێت".

به‌رپرسی میحوه‌ری که‌رکوک وتیشی: "پێم باش نییه‌ ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عیراق مووچه‌شیان نارد له‌گه‌ڵیان هاوکاربین، چونکه‌ کاتییه‌".


زۆرترین خوێندراو