لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ ‌و شه‌هیدان به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆکێشه‌ى خانوه‌کانى که‌سوکارى شه‌هیدان سه‌ردانى بالیسان ده‌کات

12/16/2014 9:29:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 16 ى کانوونى یه‌که‌مى 2014 ،وه‌فدێکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ ‌و شه‌هیدان ‌و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى له‌په‌رله‌مانى کوردستان،که‌پێکهاتبوون له‌به‌رێزان عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود و باپیر کامه‌لا و قادر ره‌زگه‌ یى ،به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ کێشه‌ى خانووه‌کانى که‌سوکارى شه‌هیدان سه‌ردانى ناحیه‌ى بالیسانیان کرد وله‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و به‌رپرسى شاره‌وانى و خاوه‌ن کۆمپانیاى جێبه‌جێکارى 150 خانوى که‌سوکارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له‌بالیسان پێشوازیکران .

لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ ‌و شه‌هیدان ‌و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى له‌سه‌ردانه‌که‌یاندا بۆ ناحیه‌ى بالیسان به‌وردى به‌دواداچونیان بۆ کێشه‌ى دواکه‌وتن وکه‌موڕى ئه‌و خانووانه‌کرد که‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شه‌هیدانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دروستکرابوون تاوه‌کو بدرێته‌ که‌سوکارى شه‌هیدان ،

بڕیاریشه‌ لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ ‌و شه‌هیدان ‌و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى له‌په‌رله‌مانى کوردستان دواى به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى مه‌یدانى پۆرتێک له‌سه‌ر کێشه‌ى دواکه‌وتن و که‌موکورى ئه‌وخانوانه‌ ئاماده‌بکه‌ن ،بۆئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى کێشانه‌ بکرێت و له‌زوترینکاتدا خانووه‌کان ته‌واو بکرێن و بدرێنه‌ که‌سوکارى شه‌هیدان .


زۆرترین خوێندراو