"فه‌رهاد تۆفیق" بۆسکرتێرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى هه‌ڵبژێردرا

12/17/2014 12:48:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ 17 ى کانوونى یه‌که‌مى 2014  کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌نجامدراو " فه‌رهاد تۆفیق"  سه‌رۆکى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى بۆسکرتێرى ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردراو چه‌ند ماده‌یه‌کى په‌یڕه‌وى ناخۆش په‌سه‌ند کران  .
 
له‌وباره‌یه‌وه‌ "فه‌رهاد تۆفیق " ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و سه‌رۆکى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى به‌جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند :  له‌کۆبونه‌وه‌کى ئه‌مرۆدا ئه‌و رونکردنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى  پێشنیازکرابوو بۆ ئه‌وه‌ى داواى لێبوردن له‌هاوڵاتیان بکرێت و سوپاسى خۆراگریان بکرێت ورێز له‌گیانى پاکى شه‌هیدان بگیرێت به‌هۆى دواکه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاو سه‌رۆک وجێگرى ئه‌نجومه‌ن ،خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌و به‌کۆى ده‌نگ په‌سه‌ندکرا .
 
 سه‌رۆکى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى ووتیشى له‌به‌شێکى ترى کۆبونه‌وه‌که‌ بڕیارده‌رى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ناوه‌که‌ى گۆڕا به‌ سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاو بۆ ئه‌و پۆسته‌ش من بۆئه‌و پۆسته‌ هه‌ڵبژێردرام تاوه‌کو سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان ده‌گه‌نه‌ رێکه‌وتنى کۆتایى و به‌شێوه‌ى ئیستحقاقى هه‌ڵبژاردن سه‌رجه‌م پۆسته‌کان دابه‌شده‌کرێن .

فه‌رهات تۆفیق ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌له‌به‌شێکى ترى کۆبونه‌وه‌کدا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یره‌وى ناوخۆى ئه‌نجومه‌نکراو ژماره‌یه‌ک له‌ماده‌کانى په‌یڕه‌وه‌که‌ په‌سه‌ندکران ،ووتیشى بڕیاره‌ سبه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌ به‌رده‌وامى هه‌بێت بۆ گفتوۆکردن له‌سه‌ر ماده‌کانى ترى په‌یڕه‌وه‌ که‌ .


زۆرترین خوێندراو