له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ڤیستیڤاڵى نه‌ته‌وه‌یى چوارچرا له‌ ڕۆژى ئاڵادا به‌رێوه‌چوو

12/17/2014 4:58:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 17 ى کانوونى یه‌که‌مى 2014 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ سپۆنسه‌رى کۆمپانیاى قه‌ڵا و له‌ هۆڵى بۆنه‌کان هه‌ستا به‌سازدانى سێیه‌مین ڤیستیڤاڵى نه‌ته‌وه‌یى چوارچرا که‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ ئاڵاى کوردستان سازدرابوو .      

 له‌ ڤیستیڤاڵه‌که‌دا هه‌ڤاڵ سۆران حه‌سه‌ن به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و نوێنه‌ران و به‌رپرسانى حزبى و حکومى و ڕێکخراوه‌کان و مامۆستایان و خوێندکاران ئاماده‌بوون. له‌ به‌رنامه‌کانى ڤیستیڤاڵه‌که‌دا ووتارى ئاماده‌کارى خوێندرایه‌وه‌و چه‌ندین چالاکى هونه‌رى  له‌ شیعرو په‌خشان و نواندنى شانۆیى و وتنه‌وه‌ى سروودى نیشتمانى و کورته‌ فیلم پێشکه‌ش کراو له‌ لایه‌ن سێ خوێندکار که‌ جلوبه‌رگى پێشمه‌رگه‌یان پۆشیبوو ئاڵاى پیرۆزى کوردستان هه‌ڵکراو به‌ ووتنه‌وه‌ى چه‌ندین دروشم به‌ پیرۆز کردنى ئاڵاو به‌رز ڕاگرتنى ئه‌و ڕۆژه‌و دروشمى سه‌رکه‌وتن بۆ پێشمه‌رگه‌ چالاکییه‌کان به‌رده‌وامى هه‌بوو . 

شایانى باسه‌ له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌و له‌م ڕۆژه‌ نیشتمانییه‌دا جۆش و خرۆشى نه‌ته‌وه‌یى زیاتر چرۆى کرد و گه‌نجان و لاوان و ئاماده‌بووانى ڤیستیڤاڵى نه‌ته‌وه‌یى چوارچرا ئینتیماى خۆیان بۆ خاک و ئاڵاى پیرۆزى کوردستان دوپات کرده‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو