له‌ سلێمانى نانه‌وا خانه‌یه‌کى دیکه‌ داده‌خرێت

12/17/2014 5:06:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و ڕێنمانیه‌کانه‌وه‌ نانه‌واخانه‌ى (باران) له‌ گه‌ڕه‌کى گوڵى شارى سلێمانى داده‌خرێت .

لیژنه‌ى نانه‌وا و فڕنه‌کانى قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هۆى نه‌بوونى مه‌رجى ته‌ندروستى نانه‌واخانه‌ى (باران) یان له‌ گه‌ڕه‌کى گوڵى شارى سلێمانى داخست، دیار که‌مال سه‌رۆکى لیژنه‌که‌ ڕایگه‌یاند دواى سه‌ردانکردنى نانه‌واخانه‌که‌ ده‌رکه‌وت که‌ پابه‌ندنى مه‌رج و ڕینمایى کارکردن نه‌بووه‌ که‌ بۆ پاراستنى هاوڵاتیان دانراوه‌ ، بۆیه‌ بڕیارى داخستنى درا، تا ئه‌و کاته‌ سه‌رجه‌م مه‌رج و ڕیًَنماییه‌کان جێبه‌جێ ده‌کات .


زۆرترین خوێندراو