سبه‌ى په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ بۆ هه‌موارى یاساى ڕاژه‌ و خانه‌نیشینى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ ده‌کات

12/17/2014 5:28:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌پێى حوکمه‌کانى بڕگه‌ (1)ى مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا کاتى دانیشتنى ژماره‌ (17)ى خولى گرێدانى ساڵى دووه‌م له‌ خولــى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ کاتژمێر (10)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژى پێنج شه‌ممه‌ رێکه‌وتى 18 ى کانوونى یه‌که‌مى 2014 بێت و به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌که‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایانه‌ى خواره‌وه‌، به‌پێى مادده‌ى (71) له‌ پێره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ى هه‌موارکراوى ساڵى 1992ى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عیراق:

1ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌که‌مى یاساى ژماره‌ (4)ى ساڵى 2014، یاساى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی.  
2ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یاساى خانه‌نشینى که‌مئه‌ندامانى پێشمه‌رگه‌ (زێره‌ڤانى هه‌رێمى کوردستان ـ عێراق) ژماره‌ (34)ى ساڵى 2007.  
3ـ پڕۆژى یاساى ده‌سته‌ى کۆچ و کۆچبه‌ران له‌ هه‌رێم.
4ـ هه‌موارى یاساى ڕاژه‌ و خانه‌نیشینى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ ژماره‌ (18)ى ساڵى 2011. 

دووه‌م: گفتوگۆکردن له‌سه‌ر دۆخى کشتوکاڵ له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌ ئاماده‌بوونى وه‌زیرى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو، به‌پێى بڕگه‌ى (1) له‌ مادده‌ى (53)  له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو.


زۆرترین خوێندراو