وه‌فدێکى (حسدک) سه‌ردانى مامۆستا فه‌رهاد تۆفیق سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌کات

1/29/2015 2:47:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ وه‌فدێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌ پێکهاتبوون له‌ ڕزگار غه‌فور ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و به‌ختیارکه‌ریم و ڕه‌فعت محه‌مه‌د ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و نورى مسته‌فا ئه‌ندامى مه‌کته‌بى په‌یوه‌نیدیه‌کان به‌ مه‌به‌ستى پیرۆزباى سه‌ردانى مامۆستا فه‌رهاد تۆفیق سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و سه‌رۆکى لسیتى هاوپه‌یمانى نیشتمانی له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌ سه‌ر پشکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان یان کرد  .

له‌ میانه‌ى دیارێکدا وێراى پیرۆزباى باسییان له‌و ئه‌رکه‌ گرنگه‌ کرد که‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى و لیسته‌کانى تر له‌ ئه‌ستۆیانه‌ بۆ زیار پێشخستى شارى سلێمانى و هاو ئاهه‌نگى زیاترى نێوان لیسته‌کان تاکو به‌ هه‌موو لایه‌کیان بتوانن له‌ ئاست ئه‌و داوکارى و خواسته‌نادا بن که‌ شارى سلێمانى چاوه‌ڕوانى ده‌کات ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ى  جێبه‌جێکردنى ئه‌و به‌ ڵێنانه‌ى که‌ لیسته‌کان دابوی  به‌ده‌نگده‌ران بۆ زیاتر پێشکه‌شکردنى پرۆِژه‌ى خزمه‌تگوزارى و چاره‌سه‌کردنى گرفته‌ هونوکه‌یه‌کانى هاوڵاتیان .

له‌لاى خۆیه‌وه‌ سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى  وسه‌رۆکى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى پشتگیرى و خه‌مخۆرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى به‌گرنگ وه‌سفکرد که‌ له‌ ڕابووردوئاینده‌دا هه‌وڵه‌کانى خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ زیاتر پێشخستنى شارى سلێمانى .


زۆرترین خوێندراو