وه‌فدێکى ( حسدک ) سه‌ردانى سه‌رۆک و جێگرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌کات

1/29/2015 2:52:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ وه‌فدێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌ پێکهاتبوون له‌ ڕزگار غه‌فور ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و به‌ختیارکه‌ریم و ڕه‌فعت محه‌مه‌د و فه‌رهاد تۆفیق ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و نورى مسته‌فا ئه‌ندامى مه‌کته‌بى په‌یوه‌نیدیه‌کان به‌ مه‌به‌ستى پیرۆزباى سه‌ردانى دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبکر سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیانکرد .

له‌ دیدارێکدا باس له‌ دواین بارودۆخى سیاسیى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کراو تیشکخرایه‌ سه‌ر ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ى که‌ له‌ ڕابووردودا هه‌رێمى کوردستانى گرتۆته‌وه‌ به‌ تایبه‌تى ئه‌و بارو دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ى که‌ چه‌کدارانى داعش دروستیانکردوه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌کى زۆر ئاواره‌ له‌ ناوه‌رٍاست و باشورى عێراق هاتونه‌ته‌ شارى سلێمانى .

هه‌رله‌ میانه‌ى دیداره‌که‌دا وه‌فده‌که‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکاتى کوردستان وێراى پیرۆزباى له‌ سه‌رۆکى نوێ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ، هه‌موو پشتیوانى و پیشتگیریه‌کى خۆى بۆ سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ن و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلیمانى دوپاتکردوه‌ هیوایان خواست ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بتوانێت زیاتر په‌ره‌ به‌ پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌کان بدات و جێبه‌جکردنى پڕۆژه‌کان له‌ ئاست زیاتر پیشخستنى شاره‌که‌دا بێت .

له‌لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ن خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به‌و دیداره‌و ڕایگه‌یاند سه‌رجه‌م تواناکانى خۆى ده‌خاته‌ گه‌ر بۆ زیاتر خزمه‌تکردنى شارى سلێمانى جێبه‌جیکردنى پرۆِژه‌ى نوێ و به‌ دودا چوون بۆ گرفته‌کان له‌پێناو گه‌یاندى شارى سلێمانى به‌و ئاسته‌ى که‌ شایه‌نى شارى سلێمانیه‌ .
 
 هه‌وه‌ها دواتر  وه‌فده‌که‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌ردانى ئه‌کرم شه‌ریف جێگرى  سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیانکرد .

له‌ میانه‌ى دیدارێکدا وێڕاى ده‌بڕنى پیرۆزباى ، باس له‌ کارو چالاکى ئاینده‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى کراو به‌گرنگیه‌وه‌ باسى له‌و پرۆِژانه‌کرا که‌ ئه‌نجومه‌ن پارێزگا له‌ چوارچێوه‌ى کاره‌کانیدا ده‌یه‌وێت گرنگى پێبدات که‌ ده‌توانرێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ خزمه‌تى زیاترى هاوڵاتیان بکرێت .

هاوکات وه‌فده‌که‌ى حزبى سۆسالیست دیموکراتى کوردستان پشتگیرى خۆى بۆ هه‌ر هه‌نگاویک دووپاتکردوه‌ که‌ ده‌بیته‌ بنه‌مایه‌کى گرنگ بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپیشبردنى پڕۆژه‌کان به‌ تایبه‌تى ئه‌و پرۆِژانه‌ى که‌ خزمه‌تگوزارین و هاوڵاتیان سودمه‌ند ده‌بن لێى .ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا له‌ ئێستادا شارى سلێمانى پێویستى به‌ پرۆِژه‌ى زیاتر هه‌یه‌ ده‌بێت له‌ ئاست ئه‌و گه‌شه‌کردنه‌ خێرایه‌دا بێت که‌ شارى سلێمانى له‌ سه‌ر سه‌رجه‌م ئاسته‌کان به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ .


زۆرترین خوێندراو