به‌ئاماده‌بونى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود چله‌ى ماته‌مینى "مه‌لا ئه‌حمه‌د دسکه‌ره‌ "به‌رێوه‌چوو

1/29/2015 7:25:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ له‌ هۆڵى رۆشنبیرى له‌شارى سلێمانى به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانى حکومى و حزبى و هاوڕێ وهاوسه‌نگه‌رو که‌سوکارى خوالیخۆشبوو مه‌راسیمی چله‌ى ماته‌مینى پێشمه‌رگه‌ى دێرین"مه‌لا ئه‌حمه‌د دسکه‌ره‌ " به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌که‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ئایه‌تێک له‌ قورئانى پیرۆز و ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان ده‌ستى پێ کرد .

پاشان چه‌ند وتارێک پێشکه‌ش کران که‌تایدا تیشکخرایه‌ سه‌ر ژیانى فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ى دێرین "مه‌لا ئه‌حمه‌د دسکه‌ره‌  "  له‌ خه‌باتى رزگارى کوردستان  له‌نێو ریزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دا له‌ خه‌باتى شۆرشگێرانه‌ى له‌رۆژه‌ سه‌خته‌کانى گه‌لى کورد دژى زوڵم و سته‌مى به‌عسى له‌ناوچوو  . 


هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا چه‌ند په‌خشانه‌ شعرێک و پارچه‌ میوزیک پێشکه‌ش کران .

دواتر له‌رێگاى داتاشۆوه‌ فیلمێکى دیکۆمێنته‌رى له‌سه‌ر ژیانى کۆچکردوو "مه‌لا ئه‌حمه‌د دسکه‌ره‌ "نمایشکرا .

دواتر به‌ ووتارى بنه‌ماڵه‌ کۆتایى به‌ مه‌راسیمى چله‌ى ماته‌مینى فه‌رمانده‌و پارتیزان   "  مه‌لا ئه‌حمه‌د دسکه‌ره‌  " هات.

"مه‌لا ئه‌حمه‌د دسکه‌ره‌ "پێشمه‌رگه‌یه‌کى دێرینى کوردستان بووه‌ چه‌ند جارێک به‌خستى برینداربووه‌،دواین ۆ=پۆستى فه‌رمانده‌ى پاسه‌وانى سنور بووه‌ به‌ڵام به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه‌ خانه‌ نشین کراو چل رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌نه‌خۆشى کۆچى دواى کرد. 

 


زۆرترین خوێندراو