به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازیکرد له‌ وه‌فدێکى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌هه‌رێمى کوردستان

1/29/2015 7:26:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 

ئه‌مرۆ 29 ى کانونى دووه‌مى 2015 ، له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى له‌شارى سلێمانى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پێشوازى کرد له‌ " سۆکۆڵ کۆندى" به‌رپرسى  ڕێکخراوى نه‌ته‌وه‌ ‌یه‌کگرتووه‌کان (یۆنامى) له‌هه‌رێمى کوردستان وه‌فدێکى هاوڕێى .
   
له‌ دیدارێکدا باس له‌ ره‌وشى سیاسى ئه‌مڕۆى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کراو تیشک خرایه‌ سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ى ناوچه‌که‌و عێراقى گرتۆته‌وه‌،  ئه‌و گۆرانکارى و رووداوانه‌ش باسیان لێوه‌کرا که‌ له‌ماوه‌ى رابردوو روویانداوه‌و تا هه‌نووکه‌ به‌رده‌وامیان هه‌یه‌، کاریگه‌رى رووداوه‌کانى ناوچه‌که‌ش له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى عێراق شیکرانه‌وه‌ ،به‌تایبه‌تیش پرسى ئاواره‌کان که‌به‌ هه‌زاران خێزان ماڵ وحاڵى خۆیان جێهێشتووه‌،له‌وروه‌شه‌وه‌ رۆڵى یۆنامى به‌رز نرخێندرا له‌به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنى ئاواره‌کانى هه‌رێمى کوردستان.

له‌لاى خۆشیه‌وه‌ به‌رپرسى  ڕێکخراوى نه‌ته‌وه‌ ‌یه‌کگرتووه‌کان (یۆنامى) له‌هه‌رێمى کوردستان نجارێکى تر هاوخه‌مى خۆى بۆ شه‌هید بونى کاکه‌عه‌تاى سه‌رکرده‌ دوپاتکرده‌وه‌ ئاماژه‌یدا به‌رۆڵى قاره‌مانانه‌ى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى و روبه‌روبونه‌وه‌ى تیرۆرستان ، که‌وه‌ک سه‌رکرده‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ک رۆڵى به‌رچاوى هه‌بووه‌ له‌وربه‌روبونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سوپاسى هه‌ڵوێستیانى کردو داواکار بوو که‌یۆنامى رۆڵى زیاتر بگێرێت له‌خزمه‌تکردن و ته‌نگه‌وه‌هاتنى ئاواره‌کانى هه‌رێمى کوردستان و بتوانن کێشه‌و وگرفته‌کانیان چاره‌سه‌ربکه‌ن تاوه‌کو گوزه‌رانیان باشتربێت ، چونکه‌ هه‌رێمى کوردستان بوه‌ته‌ شوێنى پێکه‌وه‌ژیانى سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و ئاین و پێکهاته‌ جیاوازه‌کان .


زۆرترین خوێندراو