چه‌مچه‌ماڵ ... ساڵیادى دامه‌زراندنى ڕێکخراوى باران به‌رێوه‌چوو

1/29/2015 9:22:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ 29 ى کانونى دووه‌مى 2015 ، به‌ ئاماده‌بوونى وه‌زیرانى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و ڕۆشنبیرى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ومامۆستا سادق جه‌بارى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆ سیالیست دیموکراتى کوردستان، ساڵیادى دامه‌زراندنى ڕێکخراوى (باران) له‌هۆڵى کۆنفرانسى مۆنۆمێنتى ئه‌نفال  کرایه‌وه‌ .

پاشان وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان وتارێکى پێشکه‌شکرد که‌تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌حکومه‌تى هه‌رێم به‌ ته‌نگژه‌یه‌کى دارایى خراپدا تێده‌په‌ڕێت و وه‌زاره‌تى ئێمه‌شى گردۆته‌وه‌ و گرفتى نه‌دانى سه‌رجه‌م پێشینه‌کان و زیاده‌ موچه‌ى که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانمان هه‌یه‌ .

 له‌به‌شێکى ترى یاده‌که‌دا 48 خه‌ڵاتى رێزلێنان پێشکه‌ش به‌ 48 که‌سایه‌تى کران    
که‌له‌ ماوه‌ى رابردودا خزمه‌تى که‌یسى ئه‌نفالیان کردووه‌. 


زۆرترین خوێندراو