به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود گه‌ڕایه‌وه‌ به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕ

1/30/2015 5:04:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕٍۆ به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌گه‌ڵ هێزێکى تایبه‌تى پێشمه‌رگه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان گه‌ڕایه‌وه‌ به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى و روبه‌روبونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش .

شه‌وى رابردوو چه‌کدارانى داعش له‌سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌کان هێرشى چڕى بۆسه‌ر پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجامدا ، که‌به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ندین ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان شه‌هید بون و چونه‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌ ، هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان توانى به‌ره‌نگاریان بوه‌ستێته‌وه‌ .

سه‌چاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌ به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕدا به‌جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند که‌ شه‌وى رابردوو چه‌کدرنى داعش هێرشیان بۆسه‌ر هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجامدا که‌به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌کى زۆریش له‌چه‌کدارانى داعش کوژراون .

ئه‌وسه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان توانى ته‌واوى ته‌للوه‌ردو مه‌کته‌ب خالید  کۆنترۆڵ بکاته‌وه‌و له‌پێشه‌ڕویدایه‌ بۆ له‌ناوبردن و نه‌هێشتنى تیرۆرستانى داعش .


زۆرترین خوێندراو