زنجیره‌یه‌ک بومه‌له‌رزه‌ شارى سلێمانى ده‌هه‌ژێنێت

1/30/2015 8:25:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
       
ئه‌مشه‌و 30 ى کانونى دووه‌مى 2015 له‌سێ‌ کاتى جیاوازدا  بومه‌له‌رزه‌ شارى سلێمانى ده‌هه‌ژێنێ .

له‌لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بومه‌له‌رزه‌و که‌شناسى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌ینێت:  ئه‌مشه‌و دوو بومه‌له‌رزه‌ مه‌رکه‌زى شارى سلێمانى هه‌ژاند.
 ئه‌وه‌شى خستۆته‌رو که‌ بومه‌له‌رزه‌ى یه‌که‌م له‌کاتژمێر  10:7 خوله‌ک به‌پله‌ى 3.1 روویداوه‌و بومه‌له‌رزه‌ى دووه‌میش  کاتژمێر 10:27 خوله‌ک به‌پله‌ى 2.9 روویدا.

به‌پێى زانیاریه‌کانى  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بومه‌له‌رزه‌و که‌شناسى سلێمانى هه‌ردوو بومه‌له‌رزه‌که‌ 24 کم له‌سه‌نته‌رى بومه‌له‌رزه‌ى سلێمانییه‌وه‌ دوور بووه‌،

هه‌روه‌ها دواى کاتژمێر 11 ى شه‌و جارێکى تر بومه‌له‌رزه‌ له‌شارى سلێمانى داو که‌به‌ئاسانى هه‌ستى پێده‌کرا .
 
 خۆشبه‌خانه‌ هیچ کام له‌بومه‌له‌رزه‌کان هیچ زیانێکى ماددى و گیانى لێنه‌که‌وتۆته‌وه‌ .


زۆرترین خوێندراو