هێزى پێشمه‌رگه‌ سه‌رجه‌م شوێنه‌کان کۆنترۆڵ ده‌کاته‌وه‌

1/30/2015 10:06:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

له‌کاتژمێر یه‌ک ونیوى شه‌وى 29 /30 ى کانونى دووه‌مى  2015 چه‌کدارانى داعش به‌شێویه‌کى پیلان بۆ داڕێژراو هێرشیان کرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌و له‌ناوچه‌کانى  مریه‌م به‌گ، نه‌هره‌وان، مه‌کته‌ب خالید و ته‌للوه‌رد ومه‌لاعه‌بدوڵا .

چه‌کدرانى داعش سودیان له‌ ئه‌و که‌شوهه‌وایه‌ وه‌رگرتبوو که‌روى له‌وناوچانه‌ کردبوو به‌تایبه‌تى به‌هۆى هه‌بونى ته‌مومژه‌وه‌ ، که‌بوه‌هۆى ئه‌وه‌ى تیرۆرستان به‌هۆى ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلى مینرێژکراو هێرشکردن له‌چه‌ند لایکه‌وه‌ چه‌ند شوێنێک بخه‌نه‌ ژێر ده‌ستى خۆیان .

دوانیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌ هێرشێکى فراواندا توانیان چه‌کدارانى داعش تێکبشکێنن و به‌ده‌یان لاشه‌ى چه‌کدارانى داعش که‌وتنه‌ ژێر ده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه‌، جگه‌له‌ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى ئه‌و گروپه‌دا، هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان توانى ده‌ستبگرێته‌وه‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ى له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ پێشڕویان کردبوو ،بۆیه‌ له‌ئێستادا پێشمه‌رگه‌  له‌به‌ره‌کانى به‌رگرى پێشودا جێگیر بونه‌ته‌وه‌ .

ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌ش به‌ قاره‌مانێتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و خوێنى ئاڵى شه‌هیدان تۆمارکرا .


زۆرترین خوێندراو