له‌سه‌ر پێشنیارى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى(حسدک) سه‌رجه‌م چین توێژه‌کانى کۆده‌بنه‌وه‌

1/31/2015 4:14:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

 له‌سه‌ر پێشنیارى هه‌ڤاڵانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان و به‌ هه‌ماهه‌نگى چین و توێژه‌ جیاجیاکانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌سیاسییه‌کان و ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و ئیداره‌ى هه‌ڵه‌بجه‌کۆبونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى دانانى میکانیزمێکى گونجاو بۆ پێشوازى و به‌خێرهاتنى له‌ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستان که‌ بڕیاره‌ له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا بۆ خوێندنه‌وه‌و په‌سه‌ند کردنى پرۆژه‌ یاساى پێکهێنانى ئیداره‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ کۆبونه‌وه‌ى نائاسایى په‌رله‌مانى کوردستان له‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا گرێبده‌ن

له‌و ڕوه‌وه‌ سۆران حه‌سه‌ ن به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان به‌سایتى جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند که‌ هه‌موو توانایه‌کمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ێ‌ بۆ پێشوازى له‌و ڕۆژه‌ مێژووییه‌و ڕێزگرتن له‌و هه‌نگاوه‌ ئه‌رێنى یه‌ى که‌ په‌رله‌مانى کوردستان به‌ ئاراسته‌ى خزمه‌تکردنى جه‌ماوه‌رى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ینێت.
وتیشى چۆن له‌رابردودجا کارمان کردووه‌ بۆ خزمه‌تکردنى زیاترى خه‌ڵکى هه‌ڵبجه‌و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان له‌ئایدنه‌شدا به‌هه‌مان نه‌فه‌س به‌رده‌وام ده‌بین له‌پێناو خزمه‌تکردنى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى خۆشه‌ویست 


زۆرترین خوێندراو