به‌یاننامه‌ى مه‌ڵبه‌ندى ڕانیه‌ى (حسدک) له‌یادى 24 ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌دا

3/4/2015 12:14:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
 
مه‌ڵبه‌ندى رانه‌یه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ساڵیادى راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌که‌ى 1991 که‌ ده‌روازه‌که‌ى له‌راپه‌رینه‌وه‌ ده‌ستى پێکرد به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى : 

به‌یاننامه‌ى مه‌ڵبه‌ندى ڕانیه‌له‌یادى 24 ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ى 5-3-1991    

کوردستانیانى خۆشه‌ ویست 
که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان 
پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى کوردستان 
جه‌ماوه‌رى شارى ڕانیه‌ى ده‌روازه‌ى ڕاپه‌ڕین 
خه‌بات وتیکۆشانى نه‌ته‌وه‌یمان له‌قۆناغه‌جیاکانى مێژوودا ڕووبه‌ڕووى ده‌یان کاره‌سات و نه‌هامه‌تى گه‌وره‌ بۆته‌وه‌ له‌لایه‌ن  داگیرکه‌رانى کوردستان، به‌ڵام بڕوابون به‌دۆزى ڕه‌واى گه‌له‌که‌مان و گیانى به‌رگرى و خۆڕاگرى  به‌تایبه‌ت له‌م به‌شه‌ى باشورى کوردستان دوژمنى ناچار به‌پاشه‌کشه‌و تێکشکان کردبوو، هه‌ربۆیه‌    ده‌ سه‌ڵاته‌ خۆسه‌پێنه‌کانى عێراق   به‌رده‌وام هه‌وڵى سڕینه‌وه‌ویان داوین و نکوڵیان له‌بونى نه‌ته‌ویمان کردوه‌ و   به‌هاتنه‌ سه‌ر کارى به‌عسیه‌کان وگرتنه‌ ده‌ستى جڵه‌وى ده‌سه‌ڵات پیلان وستراتیژیان بۆرێگرى له‌ شۆرش و کپکردنى ده‌نگى ئازادیخوازان خسته‌کارو هه‌نگاوه‌ کانیشیان به‌زیندان و ڕاگواستن و به‌به‌عسى کردن وخاپورکردنى دێهاته‌کان و زینده‌ به‌چاڵ و ئه‌نفال وکیمیاباران وده‌یان شێوازى دڕندانه‌ بو و، هه‌مووئه‌وکارانه‌یان بۆدابڕینى گه‌له‌مان بووه‌ له‌خاک و شۆرشه‌که‌ى وتوانه‌وه‌مان له‌ناو بۆته‌ى عه‌ره‌بیدا  ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وکاره‌ وه‌حشیانه‌یاندا کوره‌ى خه‌باتى تێکۆشه‌رانمان گه‌رم ترده‌بوو ،سه‌نگه‌ره‌کانى پێشمه‌رگه‌ به‌هێزتر و  تۆڵه‌ ئه‌سه‌نترده‌بوون به‌جۆرێک هێزه‌ تێکۆشه‌ره‌کانى کوردستان به‌تایبه‌ت هێزه‌کانى حزبى سۆسیالست له‌وسه‌رده‌مه‌دا تاده‌هات زه‌برى گورچک بڕیان له‌دوژمن ده‌وه‌شاند و وانه‌ى به‌رگرى وخۆراگریان به‌گوێى دووژمنداده‌دا هێزو لایه‌نه‌ سیاسسیه‌کانی کوردستان هه‌میشه‌ به‌دوای ئه‌وده‌رفه‌ته‌دا ده‌گه‌ران که‌ له‌مێژه‌وه‌ به‌رنامه‌و پلانیان بۆدانابوو ، بۆیه‌ده‌ره‌ئه‌نجام ئیراده‌ى گه‌ل وشۆرشه‌که‌ى سه‌رکه‌وت له‌ 5-3-1991 دا و به‌پێى به‌رنامه‌یه‌کى به‌ره‌ى کوردستانى و به‌سود وه‌رگرتن له‌و بارودۆخه‌ى ڕژێم تێیکه‌وتبوو ، جه‌ماوه‌رى شارى ڕانیه‌  یه‌که‌م بڵێسه‌ی ڕاپه‌ڕینى جه‌ماوه‌رى به‌رپاکردو بڕواو متمانه‌ی گه‌ل و هێزی پۆڵاینی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان بوو به‌یه‌که‌م ترووسکه‌ی شادی وپاک کردنه‌وه‌ی شاری ڕانیه‌. 
ئاشکراشه‌ هه‌رزوو هێزه‌کانى سۆسیالست خۆیان گه‌یانده‌ ناو شار بۆپشتیوانى جه‌ماوه‌رو ى ڕاپه‌رى و توانرا له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا ته‌واوی  شارى ڕانیه‌ ئازادبکرێت و کۆتاى به‌حوکمى ده‌یان ساڵه‌ى داگیرکه‌ران بهێنرێت و کڵپه‌ى ئه‌وڕاپه‌ڕینه‌ش تاده‌هات فراونتر ده‌بوو وره‌ی پۆڵاینی جه‌ماوه‌ری کوردستان ئه‌وه‌نده‌ به‌رزبوو تاله‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا ته‌واوی شارو شارۆچکه‌کانی کوردستانی گرته‌وه‌ سه‌رئه‌نجام له‌ به‌روا 21-3-1991 کڵپه‌ی ڕاپه‌رین گه‌یشته‌ شاری که‌رکوکی خۆشه‌ویست و له‌وشاره‌دا ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ئازادکردنی  تێکه‌ڵ به‌یه‌ک بوون ،شاری کرکوک  تاجى سه‌رکه‌وتنى ڕاپه‌رینى له‌سه‌رنا .

جه‌ماوه‌رى تێکۆشه‌رى کوردستان ...

ئه‌مرۆ له‌ کاتێکدا یادى ڕاپه‌ڕین ده‌که‌ینه‌وه‌  کوردستان توشى شه‌ڕێکى نه‌خوازراوى داسه‌پاوبۆته‌وه‌ له‌لایه‌ن تاریک په‌رستان  چه‌کدارانی داعشه‌وه‌ که‌وڵاتمان  توشى بارودۆخێکى نائاساى بووه‌ به‌ڵام به‌ئیراده‌ى پۆڵاینى گه‌له‌که‌مان و هێزوبازوى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى کوردستان دڵنیاین سه‌رکه‌وتن هه‌ربۆگه‌له‌که‌مانه‌و دووژمنانیش شوێنیان زبڵدانى میژوو  ده‌بێت .
بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌کڕیزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی هێزولایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان ، ده‌سته‌که‌وته‌کانی ئه‌مرۆی گه‌له‌که‌مان که‌ به‌خوێنی شه‌هیدانمان به‌ده‌ست هاتووه‌ و کوردستانێکی ئارام وئازادی بۆجه‌ماوه‌ره‌که‌ی خوڵقاندووه‌ ،پاراستنی ئه‌م ده‌سته‌که‌وتانه‌ ئه‌رکی هه‌موولایه‌کمانه‌ ،وێڕاى هه‌بوونی ئه‌و گرفتانه‌ی ئێستا له‌کوردستان به‌دی ده‌کرێت، ئێمه‌ پشتوانی ته‌واوی داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان و ئیداره‌ی ڕاپه‌رین ده‌که‌ین به‌تایبه‌تی پرسی به‌پارێزگابوونی ئیداره‌ی راپه‌رین وه‌له‌م یاده‌ مه‌زنه‌دا خۆمان  به‌داکۆکاریه‌کى ڕاسته‌ قینه‌ى داخوازى جه‌ماوه‌رى سنوره‌که‌مان ده‌زانین و پشتوانى له‌دواکاریه‌کانیان ده‌که‌ین .

له‌کۆتایدا به‌ڵێن دووپاتده‌که‌ینه‌وه‌ هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پارێزه‌ری خاکی پیرۆزی کوردستان بین و داکۆکیکاری مافه‌ره‌واکانی جه‌ماوه‌ر بین. 

سڵاوبۆگیانی پاکی شه‌هیدان
سه‌رکه‌وتن بۆپێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان 
شه‌کاوه‌بێت ئاڵای کوردستان
                                                                                        
مه‌ڵبه‌ندی ڕانیه‌
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
4-3-2015 


زۆرترین خوێندراو