سلێمانى ...له‌ مانگى نیسانداهاورده‌کردنى سه‌وزه‌و میوه‌ کراوه‌ ده‌بێت

3/4/2015 12:58:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنى وه‌رزى به‌رهه‌مى ناوخۆیى له‌ ناوه‌راستى مانگى نیسانى ئه‌مساڵه‌وه‌ کار به‌  خشته‌ى قه‌ده‌غه‌کردنى سه‌وزه‌و میوه‌ ده‌کرێت و به‌ پێى پێویستى بازار هاورده‌کردنى سه‌وزه‌و میوه‌ کراوه‌ ده‌بێت.

به‌ مه‌به‌ستى دانانى ئاماده‌کاریه‌کان بۆ دابینکردنى به‌رهه‌مه‌کانى سه‌وزه‌و میوه‌  له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى ، ئه‌مرۆ 4شه‌مه‌ 4 ى مارسى 2015،  ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌ دیوانى قائیمقامییه‌ت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى چاودێری به‌رهه‌مى سه‌وزه‌و میوه‌ى هه‌نارده‌و ناخۆدا کۆبوویه‌وه‌.

له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا پێداچوونه‌وه‌ به‌و به‌رهه‌مانه‌کرا که‌ له‌مانگى رابردوو له‌ عه‌لوه‌ و بازاره‌کانى شارى سلێمانى ساغکراونه‌ته‌وه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ رزگارحه‌مه‌خدر جێگرى به‌رێوه‌به‌رى ڤێترنه‌رى سلێمانى رایگه‌یاند: به‌هۆى وه‌رزى زستان و سه‌رماو سۆڵه‌ و نه‌بوونى ژوورى پلاستیکى پێویست که‌ بتوانێت به‌رهه‌مى سه‌وزه‌و میوه‌ بۆ ناوخۆ دابینبکات ، له‌ مانگى رابردوودا نزیکه‌ى 14 هه‌زار تۆن سه‌وزه‌و 10 هه‌زار تۆن میوه‌ى هاورده‌کراوه‌، له‌ به‌رهه‌م هێنانى قارچکیشدا پشت به‌ به‌رهه‌مى هه‌ردوو پرۆژه‌ى پێنجوێن و هه‌ولێر به‌ستراوه‌ که‌ رۆژانه‌ تواناى دابینکردنى هه‌زارو 400 تۆن  قارچکیان هه‌بووه‌. 

له‌ به‌شێکى ترى کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شکرا: بۆ پاڵپشتیکردن له‌ به‌رهه‌مى ناوخۆ، که‌ له‌ مانگى نیساندا پێده‌گات بریاردرا کار به‌ خشته‌ى قه‌ده‌غه‌کردنى سه‌وزه‌و میوه‌ بکرێت و به‌ره‌چاکردنى به‌رووبوومى ناوخۆ و به‌ پێَى رێنمایه‌ گومرکییه‌کان هاورده‌کردنى به‌رهه‌مه‌کانى سه‌وزه‌و میوه‌ کراوه‌ ده‌بێت ، به‌ جۆرێک که‌ زیان به‌ به‌رووبوومى ناوخۆ نه‌گه‌یه‌نێت ، هه‌روه‌ها  له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و داراییه‌وه‌ چاودێری بکرێت ، به‌ پێى رێنماییه‌ نوێکه‌ یه‌ک کیلۆ سه‌وزه‌ى هاورده‌ برى 250 دینار گومرکى ئه‌چێته‌ سه‌ر و  بۆ هه‌ر کیلۆیه‌ک میوه‌ 350 دینار ، و  بۆ یه‌ک کیلۆ قارچکیش برى 1000 دینار گومرکى ده‌چێته‌ سه‌ر.

هه‌رله‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا قائیمقامى سلێمانى تیشکى خسته‌ سه‌ر پشتبه‌ستن به‌ به‌رهه‌مى ناوخۆ و رایگه‌یاند: بۆئه‌وه‌ى بتوانین له‌ وه‌رزى زستان و سه‌رماو سۆڵه‌دا پشت به‌ به‌رهه‌مى ناوخۆ ببه‌ستین پێویستمان به‌ دانانى پلانێکى تۆکمه‌ى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌کان هه‌یه‌ تاوه‌کو به‌ هه‌ماهه‌نگى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان  و به‌ پێى گۆرانکارى که‌ش و هه‌وا ئاماده‌کارى بکرێت بۆپشت به‌ستن به‌رهه‌مهێنانى به‌رهه‌مى ناوخۆ له‌ وه‌رزه‌ جیاوازه‌کانى ساڵدا.


زۆرترین خوێندراو