په‌یامى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى (حسدک) له‌یادى 24 ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ى گه‌له‌که‌ماندا

3/5/2015 11:13:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

په‌یامى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌یادى 24 ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ى گه‌له‌که‌ماندا.

کوردستانیانى قاره‌مان 

خه‌ڵکى سه‌ربه‌رزو خۆنه‌ویستى شاره‌زووروهه‌ڵه‌بجه‌وهه‌ورامان
24 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌رچه‌رخانێکى مه‌زن و  شۆڕشێکى مێژوویى و گه‌وره‌ بۆ میلله‌ته‌که‌مان هاته‌ پێش ئه‌ویش  ڕاپه‌ڕینى ئازارى 1991بوو که‌ تا ئه‌مڕۆش ده‌رئه‌نجام و ده‌ستکه‌وته‌کانى ده‌دروشێنه‌وه‌و تاک به‌تاکى ئه‌م گه‌له‌ شانازى پێوه‌ ده‌کات و ڕۆژێکى نیشتمانییه‌ بۆ میلله‌ته‌که‌مان.

حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان که‌ لایه‌نێکى ئه‌ساسی نێو به‌ره‌ى کوردستانى بوو ڕۆڵى به‌رچاوى گێڕا له‌سه‌رکه‌وتنى پلانى ڕاپه‌ڕینه‌که‌و له‌ گشت شارو شارۆچکه‌کان به‌ که‌رکوکى شارى پڕگه‌وهه‌رى کورستانیشه‌وه‌و یه‌که‌م شه‌هیدى ڕاپه‌ڕینیش حزبى سۆسیالست به‌خشیه‌ خاکى پیرۆزى کوردستان.

به‌پشتیوانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان جه‌ماوه‌رى ئازاو ڕاپه‌ڕیوى کوردستان توانرا به‌ به‌رنامه‌یه‌کى تۆکمه‌ ڕوبه‌ڕوووى هێزه‌ به‌زیوه‌که‌ى به‌عس ببنه‌وه‌ و سه‌ره‌تا شارى ڕانیه‌ کرایه‌ ‌‌ده‌روازه‌ى ڕاپه‌ڕین و ئاسۆى فراوانبوونى ڕاپه‌ڕینه‌که‌ تا ده‌هات به‌ره‌و ئامانج هه‌نگاوى ده‌نا.

ڕاپه‌رینى ئازارى ١٩٩١ى گه‌لى کوردستان به‌رئه‌نجامى زوڵم وزۆردارى و چه‌وسانه‌وه‌وناعه‌داله‌تى ودیکتاتۆرى  رژێمى له‌ناوچوى حیزبى به‌عس بوو ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکى کوردستان .

راپه‌رین گۆرینى رژێمێک بوو که‌هه‌میشه‌ بیرى له‌سه‌رکوتکردن وژێرده‌سته‌کردنى نه‌ته‌وه‌ى کورد ده‌کرده‌وه‌ بۆ خزمه‌تگه‌یاندن به‌ نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب و خودى سه‌رانى به‌عس،  راپه‌رین ئه‌ورژێمه‌ى گۆڕى و سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌کانى کرده‌نامه‌یه‌ک بۆ چه‌وسێنه‌رانى کورد. ڕاپه‌رین بیرکردنه‌وه‌ى تاکى کوردى له‌ژێرده‌سته‌ى وملکه‌چ بوون ورازیى بوون به‌ ئه‌مرى واقیع گۆڕى بۆهه‌ستانه‌و وبنیات نانه‌وه‌ى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى وقبوڵنه‌کردنى زۆردارى و ژێر ده‌سته‌یى و فه‌راهه‌م کردنى ئازادیه‌ گشتى و تایبه‌تییه‌کان،  ڕاپه‌رین خه‌ڵکى کوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى خسته‌ سه‌ر شاڕێ ى  دروستکردنى حکومه‌ت وپه‌ڕله‌مان و هه‌نگاونان به‌ره‌و کرانه‌وه‌وئازادى مافه‌سیاسى ومه‌ده‌نیه‌کان به‌ رێگاى دیموکراتى وهه‌ڵبژاردن.

له‌م یاده‌دا مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان پیرۆزبایى له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى کوردستان به‌گشتى و هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوورو هه‌ورامان به‌تایبه‌تى ده‌کات .

ده‌خوازین حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى کوردستان یاده‌کانى ڕاپه‌ڕین و ئازار بکه‌نه‌ وێستگه‌یه‌ک بۆ ته‌بایى و یه‌ک گوتارى و خۆڕێکخستنه‌وه‌ى زیاترى ماڵى کوردى به‌ ئاراسته‌ى به‌هێزکردنى پێگه‌وده‌نگ و ڕه‌نگى گه‌له‌که‌مان له‌به‌رامبه‌ر به‌ ناحه‌زان و دوژمنانى کورد که‌ ئه‌مڕۆ وه‌ک گورگى برسى په‌لامارى گه‌له‌که‌مان ده‌ده‌ن. 

سه‌رکه‌وتوبێت ئیراده‌ى به‌هێزى گه‌لى کوردستان

نه‌مرى بۆ شه‌هیدان و سه‌ربه‌رزى بۆ خانه‌واده‌کانیان.


مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌
حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان
5-3-2015


زۆرترین خوێندراو