لیژنه‌ى ئاماده‌کارى پێنجى سێ : هیچ ده‌ست تێوه‌ردانێکى حزبى نه‌بووه‌ و هیچ بودجه‌یه‌کیش له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ ته‌رخان نه‌کراوه‌

3/5/2015 1:39:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
په‌یامنێر مه‌حمود

به‌به‌شدارى پارێزگارى سلێمانى و به‌رپرسانى حکومى و حزبى  ناوچه‌که‌ ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له‌جه‌ماوه‌رى ده‌ڤه‌ره‌که‌ یادى 24 ساڵه‌ى راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ى 1991ى شارى رانیه‌ کرایه‌وه‌ .  
 
نیگار محمه‌د عه‌لى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاماده‌کارى ٥-٣ ، ووته‌بێژى ده‌سته‌ى به‌پارێزگاکردنى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین به‌جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند :  ئه‌مساڵ جیاواز له‌ساڵه‌کانى پێشتر ئه‌م یاده‌ کراوه‌ته‌وه‌و هیچ ده‌ست تێوه‌ردانێکى حزبى نیه‌ و هیچ بودجه‌یه‌کیش له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌م یاده‌ ته‌رخان نه‌کراوه‌ ، به‌ڵکو هه‌موو ئه‌و به‌رنامه‌ ڕێژى و چالاکیانه‌ى که‌ ئه‌نجامدراون له‌لایه‌ن ئه‌م لیژنه‌یه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى کراون و له‌سه‌ر لیژنه‌که‌ بووه‌ .

هه‌رسه‌باره‌ت به‌ به‌حزبایه‌تى کردنى یادى ڕاپه‌ڕین ، "زوڵفا مه‌حمود"  ئه‌ندام په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات  که‌ تائێستاش ئه‌م دیاریده‌یه‌ به‌رده‌وامه‌و یادى ڕاپه‌ڕین به‌ حزبى ئه‌کرێت و هه‌مو حزبه‌کان هه‌ریه‌که‌یان به‌جیا تاجه‌گوڵینه‌یان له‌سه‌ر مۆنۆمێنى ڕاپه‌ڕین دانا ، پێى وایه‌ دانانى تاجه‌ گوڵینه‌ى حزبه‌کان به‌حزبایه‌تى  کردنى یاده‌که‌یه‌ .

هه‌رسه‌باره‌ت به‌حزبى کردنى یاده‌که‌ "مریه‌م سه‌مه‌د "ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان به‌جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند : یاده‌که‌ى ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن حکومه‌ت و حزبه‌وه‌ نه‌کراوه‌ به‌ڵکو دوره‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردانى حزبى و  ته‌نانه‌ت حکوه‌میش ،به‌ڵکو له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌کى تایبه‌تى شاره‌که‌ که‌پێکهاتوون له‌کۆمه‌ڵک چالاکوانى مه‌ده‌نى هه‌ڵساون به‌ ئاماده‌کردنى یاده‌که‌ و تێچونى یاده‌که‌ش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ خه‌رج کراوه‌ .


زۆرترین خوێندراو