شاندێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌شدارى ئاهه‌نگى نه‌ورۆزى قه‌ندیل ده‌کات

3/21/2015 5:54:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ به‌ روارى 21 ى مارسى 2015 ، شاندیکى مه‌ کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان که‌پێکهاتبوون له‌ هه‌ڤاڵان رزگارغه‌فور ئه‌ندامى مه‌ کته‌بى سیاسى  و عه‌تا تۆفیق و قادر ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ رکردایه‌ تى و عماد غیدان  و به‌ختیارعه‌بدوڵا ، له‌ سه‌ربانگهیشتى کۆنسه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆما جڤاکى کوردستان له‌بنارى قه‌ندیل  به‌شداریان له‌ ئاهه‌نگى نه‌ورۆز  کرد.

 له‌مه‌راسیمى به‌رێوه‌چوونى ئاهه‌نگى نه‌ورۆزدا په‌یامى پیرۆزبایى مه‌کته‌بى سیاسی حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانیان  گه‌ یانده‌ کۆماجڤاکى کوردستان و هیوایان خواست ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ى یه‌کرزى و یه‌کوتارى سه‌رجه‌م حزب و لایه‌ن کوردستانیه‌کان و پرۆسه‌ى ئاشتى له‌باکورى کوردستان بگاته‌ ئه‌نجامى و گه‌لى کورد بتوانێت مافه‌کانى به‌ده‌ست بهێنێت .

شایه‌ نى باسه‌ ژماره‌ یه‌کى زۆر له‌کوردانى سه‌رجه‌م پارچه‌کان و نوێنه‌رى لایه‌نه‌ سیاسیه‌ کان ئاماده‌ى ئاهه‌ نگى جه‌چنى نه‌ورۆزى قه‌ندیل بوون .


زۆرترین خوێندراو