به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ئاهه‌نگى جه‌ژنى نه‌ورۆزله‌ئاماد به‌رێوه‌چوو

3/21/2015 6:14:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 

به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود به‌یاوه‌رى شاندێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و ژماره‌یه‌ک له‌نوێنه‌رى لایه‌ن وحزبه‌ کوردیه‌کانى باکور و باشور و رۆژهه‌ڵات وجه‌ماوه‌رێکى فراوان له‌ئامێدى کوردستانى باکور جه‌ژنى نه‌ورۆز به‌رێوه‌چوو .

ئه‌مڕۆ 21ى مارسى 2015 ، به‌ به‌شدارى زیاتر له‌ دوو ملیۆن که‌س له‌ خه‌ڵکى ئامه‌د و باکوور و باشوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان ئاهه‌نگى نه‌ورۆز له‌ گۆڕه‌پانى نه‌ورۆزى ئامه‌د به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ ئاهه‌نگه‌که‌دا که‌ به‌درێژایى ڕۆژى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو، میوانێکى زۆرى بیانى له‌ ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئاماده‌بوون و سه‌دان ڕۆژنامه‌نووسى ناوخۆ و بیانیش ڕوماڵى ئاهه‌نگه‌که‌یان ده‌کرد.

له‌به‌شێکى ترى که‌رنه‌ڤاڵه‌که‌دا چه‌ندین چالاکى جۆراو جۆر پێشکه‌ش کران .


شایانى باسه‌ به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌یاوه‌رى شاندێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  به‌شدارى  له‌ئاهه‌نگى ئاماد کرد که‌ بۆبه‌شداریکرد له‌ ئاهه‌نگى چه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى کوردى له‌ شارى ئامه‌دى کوردستانى باکور بانگهێشت کرابوون  ،هه‌روه‌ها نوێنه‌رى لایه‌نه‌کوردیه‌کانى تر به‌شداربوون له‌که‌رنه‌زاڵى جه‌ژنى نه‌ورۆز له‌ئامادى کوردستانى باکور .


زۆرترین خوێندراو