له‌نه‌ورۆزى به‌رگریدا هه‌ڵه‌بجه‌ دوو شه‌هیدى تر ده‌به‌خشێته‌ کوردستان

3/21/2015 6:46:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

                            
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21 ى مارسى 2015 ، که‌هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ جژنى نه‌ورۆز و ساڵى نوێى کوردى له‌ سنوورى قه‌زاى داقووق به‌هۆى بۆمبى چێنراوه‌وه‌ دوو پاسه‌وانى سنوور گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئه‌و دوو شه‌هیده‌ خه‌ڵکى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ن به‌ ناوه‌کانى (ئه‌یوب هادى و سامان ئیبراهیم) که‌ئه‌مڕۆ گیانى پاکیان پێشکه‌ش به‌خاکى کوردستان کردو چونه‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌ و دواتر هێندرانه‌وه‌ زێدى خۆیان و به‌خاک سپێردران .

شایانى باسه‌ له‌سه‌ره‌تاى شه‌ڕى دژ به‌ تیرۆرستانى داعش سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتر له‌ 40 شه‌هیدى به‌خشیوه‌ته‌ خاکى پیرۆزى کوردستان.
  
 
 

زۆرترین خوێندراو