کێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌کانى سنورى پارێزگاى سلێمانى چاودێرى ده‌کرێن

3/24/2015 7:32:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

لیژنه‌ى به‌دواداچوونى کێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌کانى سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامییه‌تى سلێمانى سه‌ردانى سه‌رجه‌م کێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌کانى سنورى پارێزگاى سلێمانى ده‌کات و رێنمایى پێویستیان پێده‌درێت بۆئه‌وه‌ى مریشکێکى ته‌ندروست به‌رهه‌م بهێنرێت، و سه‌رۆکى لیژنه‌که‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و کێڵگانه‌ى که‌ سه‌ردانمانکردوون پاش پێدانى رێنماى زۆرینه‌یان پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌ هونه‌رى و ته‌ندروستییه‌کان بوون.

به‌ پێى راپۆرتی لیژنه‌ى به‌دواداچوونى کێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌کان له‌م ساڵدا له‌ به‌روارى 1/1 تاوه‌کو 15/3/2015 92 92 پرۆژه‌یان به‌سه‌رکردۆته‌وه‌ و رێنمایى پێویستیان پێداون بۆئه‌وه‌ى پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌کان بن

له‌و باره‌یه‌وه‌ چیا محه‌مه‌د سه‌رۆکى لیژنه‌ى به‌دواداچوونى کێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌کان رایگه‌یاند: له‌کۆى ئه‌و سه‌ردانانه‌دا ته‌نها 6 پرۆژه‌ پسوڵه‌ى ئاگادارکردنه‌وه‌ى بۆکراوه‌ ، 12 پرۆژه‌ش به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونییه‌وه‌ پسوڵه‌ى  سه‌رپێچى بۆکراوه‌.

سه‌رۆکى لیژنه‌که‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌کاتى سه‌ردانکردنى لیژنه‌که‌یان بۆ کێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌کانى سنورى پارێزگاى سلێمانى چاودێرى سه‌رچاوه‌ى داخڵکردنى جوجکه‌ ئه‌و فاکسینانه‌ ده‌کرێت که‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانى مریشک به‌کارده‌هێنرێت، وتیشى بۆ رێگرى کردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى گرنگى ده‌ده‌ین به‌پاک و خاوێنى بوونى چاڵى هلاک  له‌ کێلگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌کاندا.


زۆرترین خوێندراو