نانه‌واخانه‌یه‌ک له‌ کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستى داده‌خرێت

3/26/2015 5:39:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌هۆى نه‌بونى مه‌رجى ته‌ندروستى و له‌سه‌ر سکاڵای هاوڵاتیان نانه‌واخانه‌یه‌ک له‌ شوقه‌کانى کوردستى شارى سلێمانى داده‌خرێت.

دیار که‌مال سه‌رۆکى لیژنه‌ى فرن و نانه‌واخانه‌کان له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند له‌سه‌ر سکاڵاى هاوڵاتیان لیژنه‌که‌یان به‌دواداچونیان کرد بۆ بونى مه‌رجه‌ و رێنماییه‌کان له‌ نانه‌واخانه‌ى نالیا  له‌ کۆمه‌ڵگه‌ى نیشته‌جێبونى کوردستى , ووتیشى پاش به‌دواداچون و پشکنینه‌کانیان بۆیان ده‌رکه‌وت که‌ هه‌ویرى ترشاو و جۆرێک ئاردى به‌کار هێنراوه‌ که‌ مێژووى ده‌رچونى له‌سه‌ر نه‌بووه‌ له‌ نانه‌واخانه‌که‌دا به‌کار هێندراوه‌، که‌ ئه‌مه‌ش له‌ ڕووى ته‌ندروستیه‌وه‌ گونجاو نییه‌, 

سه‌رۆکى لیژنه‌که‌ راشیگه‌یاند له‌سه‌ر بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى قائیمقامیه‌تى سلیمانى بڕیارى داخستنى نانه‌واخانه‌که‌ درا ، تا ئه‌وکاته‌ى پابه‌ند ده‌بێت به‌ سه‌رجه‌م مه‌رج و ڕینماییه‌کانه‌وه‌. 


زۆرترین خوێندراو