لیژنه‌ى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ى په‌رله‌مان سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کات

4/22/2015 5:15:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ 22ى نیسانی2015  له‌ هۆڵى مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له‌ خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى کیمیبارانى هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدانى په‌رله‌مانى کوردستان و رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ساڵڕۆژى به‌کارهێنانى  یه‌که‌م چه‌کى کیمیاوى له‌ مێژووى مرۆڤایه‌تى دا بۆ سه‌ر شارى ئیبرنى به‌لجیکا کرایه‌وه‌. 

لوقمان عبدالقادر سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند، دواى سه‌ده‌یه‌ک له‌ به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیاو نامه‌یه‌کى کراوه‌ ئاڕاسته‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌که‌ین و ده‌ڵێن وه‌ک هه‌موو ده‌ربازبووان له‌ ئاین و نه‌ته‌وه‌ جیاجیاکان باش ده‌زانین به‌کار هێنانى چه‌کى کیمیاوى له‌ ئه‌ستۆى کێ دایه‌ و به‌ پله‌ى یه‌که‌م حکومه‌تى عێراق لێى به‌رپرسه‌و پاشان ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى که‌ چه‌که‌که‌یان دروست کردوه‌و پاشان فرۆشتویانه‌.

 سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ داواشی کرد به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیاوى له‌ سوریا رابگیرێت وپشتیوانى و ده‌رمان بۆ بریندارانى ناوچه‌ى هوته‌ى سوریا بنێریت و کاربکرێت له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌ درێژخانه‌یه‌کانى چه‌کى کیمیاوى له‌ کوردستان و ئێران و کۆمپانیاکانى به‌شداربوو بدرێنه‌ دادگا. 

شایانى باسه‌  له‌ 22 ى نیسانى 1915 ، بۆ یه‌که‌م جار چه‌کى کیمیاوى له‌شارى (ئیبرن) ى ووڵاتى به‌لجیکا له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌کارهێنرا و (550) هه‌زار قوربانى لێکه‌وته‌وه‌ و ئێستاش وه‌فدێکى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ به‌لجیکا به‌شدارى ئه‌و ساڵیاده‌ ده‌که‌ن که‌ نوێنه‌رى (152) وڵاتى تێدایه‌و وتارى هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌خوێنرێته‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو