یادى 117ساڵه‌ى رۆژنامه‌گه‌رى کوردى له‌ به‌شى راگه‌یاندنى زانکۆى سلێمانى به‌چه‌ند چالاکیه‌ک به‌رز راگیرا

4/22/2015 5:34:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ 22 ى نیسانى 2015 له‌ به‌شى راگه‌یاندنى زانکۆى سلێمانى یادى 117 ى رۆژنامه‌گه‌رى کوردى کرایه‌وه‌ وبه‌بۆنه‌شه‌وه‌ چه‌ند چالاکیه‌ک ئه‌نجامدرا .

سه‌ره‌تاى یاده‌که‌ به‌کردنه‌وه‌ى ستۆدیۆى ته‌له‌فزیۆنى به‌شى راگه‌یاندن ده‌ستى پێکرد .

دواتر له‌هۆڵى سیمینارى فاکه‌ڵتى زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌کان مه‌راسیمێکى تایبه‌ت به‌و یاده‌ به‌رێوه‌چوو .

له‌سه‌ره‌تا دا پێشانگایه‌کى فۆتۆگرافى خوێندکارانى به‌شى راگه‌یاند کرایه‌وه‌ که‌چه‌ندین وێنه‌ى  فۆتۆگرافى تیادا نماشکرا .

 دواتر به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى ده‌ستى داعش و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى کوردستان مه‌راسیمه‌که‌ ده‌ستى پێکرد .

پاشان وتارى به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارى مه‌راسیمه‌که‌وه‌ پێشکه‌ش کراو ئاماژه‌درا به‌ ساڵیادى رۆژنامه‌گه‌رى کوردى له‌سه‌رده‌ستى بنه‌ماڵه‌ى به‌درخانیه‌کان و هه‌روه‌ها ره‌وتى رۆژنامه‌گه‌رى کوردى له‌وسه‌رده‌مه‌وه‌ تائێستاو به‌رپرسیاریه‌تى میدیایى له‌شه‌ڕى داعش و  ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ى بوونه‌ قوربانى له‌کاتى روماڵى روداوه‌کان و کاره‌کانیاندا .

پاشان له‌لایه‌ن دکتۆره‌ ئیبتسام ئیسماعیل سه‌رۆکى به‌شى راگه‌یاندن وته‌یه‌ک پێشکه‌ش کراو که‌تیایدا ئاماژه‌یدا به‌ ناوه‌رۆکى مه‌راسیمه‌که‌و ئه‌نجامدانى یادى 117 ساڵه‌ى رۆژنامه‌گه‌رى له‌م بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ى روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌ ، هه‌وه‌ها سوپاسى سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌ن و که‌ساییه‌تیانه‌ى کرد که‌هاوکارى ماددیان پێشکه‌ش کردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و یاده‌ .

دواتر ووتارى هه‌ریه‌که‌ له‌سه‌رۆکایه‌تى زانکۆى سلێمانى  و کۆمه‌ڵه‌ى ئه‌کادیمیایى کوردستان پێشکه‌ش کران که‌تیشکخرایه‌ سه‌ر ره‌وتى رۆژنامه‌گه‌رى کوردى و مێژووى ئه‌وره‌وته‌ و به‌ره‌و پێشچونه‌کانى ، هه‌وه‌ها به‌رپرسیاریه‌تى میدیا له‌ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ روداوه‌کان  به‌شێوه‌یه‌کى به‌رپرسیارانه‌ له‌چوارچێوه‌ى ئیتیک و یاساى کارى رۆژنامه‌وانیدا .

هه‌روه‌ها پارچه‌ هۆنراوه‌یه‌ک تایبه‌ت به‌ شه‌هیدان له‌لایه‌ن به‌ڵێن سه‌نگاویه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا.

پاشان چه‌ند بابه‌تێکى ڤیدیۆى له‌رێگاى داتاشۆوه‌ نمایشکران که‌له‌لایه‌ن خوێندکارانى ته‌له‌فزۆینه‌وه‌ ئاماده‌کران و که‌ئاماژه‌دان بوو به‌چه‌ند حاڵه‌ت و دیارده‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى و چه‌ند کارێکى تایبه‌ت که‌به‌شێوه‌ى دیکۆمیچنته‌رى ئه‌نجام درابوون .

دواتر له‌لایه‌ن  هاوڕێ مه‌حمود مامۆستاى به‌شى راگه‌یاند بابه‌تێک له‌ژێر ناونیشانى "سیما مه‌ده‌نیه‌کان له‌خه‌باتى گه‌لى کورد دا  " پێشکه‌ش کراو ، که‌تیایدا ئاماژه‌درا به‌خه‌باتى گه‌لى کورد له‌مێژوودا به‌تایبه‌تى ئه‌و خه‌باته‌ مه‌ده‌نیانه‌ى گه‌لى کورد ئه‌نجامیداوه‌ به‌تایبه‌تى ده‌رکردنى رۆژنامه‌و بڵاوکراوه‌کان بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان و خستنه‌روى داواو خواسته‌کانى گه‌لى کوردو ئه‌وزوڵم وسته‌مه‌ى به‌رامبه‌ر به‌و نه‌ته‌وه‌یه‌کراوه‌ .

هه‌رله‌مه‌راسیمه‌که‌دا چه‌ندین گۆڤارو رۆژنامه‌و رێبه‌ر و بڵاو کراوه‌ى تایبه‌ت به‌و یاده‌ له‌لایه‌ن خوێندکارانه‌وه‌ ئاماده‌کرابو پێشکه‌ش به‌ئاماده‌بوان کرا .

فۆتۆ : په‌یامنێر مه‌حمود


زۆرترین خوێندراو