تاقانه‌کانى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ى په‌رله‌ماندا کۆده‌بنه‌وه‌

4/22/2015 6:13:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ 22 نیسانى 2015 له‌سه‌ر بانگهێشتى سه‌رۆکى لیژنه‌ى تاقانه‌کانى هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال لیژنه‌ى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ تاقانه‌کاندا کۆبونه‌وه‌ . 

له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا که‌ به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماده‌بوون چه‌ندین داواکارى تاقانه‌کان خرایه‌ به‌رده‌ستى په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌وه‌ى بکرێته‌ پرۆژه‌ یاسایه‌ک و له‌په‌رله‌مان کارى بۆ بکرێت .

 ئاراس عابد سه‌رۆکى لیژنه‌ى تاقانه‌کانى هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند : هه‌فته‌ى ڕابردوو له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کى تاقانه‌کاندا داوامان ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى کوردستان کرد و به‌ سوپاسه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هاتن به‌ده‌نگ داواکاریه‌که‌مانه‌وه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌کى به‌پێزمان کرد و داوامان کرد له‌ په‌رله‌مانى کوردستان پرۆژه‌ یاسایه‌ک به‌ ماف و ئیمتیازاتى تاقانه‌کان ئاماده‌بکرێت له‌ پێناو ئاینده‌یه‌کى ڕوون بۆ تاقانه‌کان و مناڵه‌کانیان که‌ دواى خۆیان سوود مه‌ند بن . چونکه‌ له‌یاساى ماف و ئیمتیازاتى شه‌هیداندا هاتوه‌ له‌دواى مردنى وارس مناڵى وارسه‌که‌ مافى وه‌رگرتنى موچه‌ى شه‌هیدانى نابێت هه‌ربۆیه‌ داوامان کرد وه‌ک پێزانینێک بۆ تاقانه‌کانى شه‌هیدان له‌دواى خۆمان موچه‌که‌مان بدرێته‌ مناڵه‌کانمان ئه‌مه‌ش ته‌واوى داواکارییه‌کانه‌:

 1-نه‌بونی بیناسه‌یه‌کی تایبه‌ت و بیناسه‌ی تاقانه‌ بکریت و حه‌سانه‌ی هه‌بیت .
2-نه‌بردنی تاقانه‌کان بۆبه‌ره‌کانی جه‌نک 
3-به‌له‌بکریت له‌بیدانی موجه‌ به‌و بنه‌مالانه‌ی که‌ تاقانه‌کان مردوه‌و موجه‌نادریت به‌منداله‌کان 
4-کۆرانکاری له‌موجه‌که‌دابکریت 
5-کارکردن بۆ باشکردنی ژیانى تاقانه‌کان له‌بواری ده‌رونی ته‌ندروستی خویندن بیداویستی زیان 
6-داواکرا ئه‌م لیزنه‌یه‌ به‌له‌بکات بۆخویندنه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مان و ناردنی بۆبه‌شی یاسایی و داننان به‌مافی تاقانه‌کان که‌ ده‌بوو له‌سه‌ره‌تای دروستبونی به‌رله‌مان ئه‌مه‌ بکرایه‌ 
7-داواکرا سه‌رجه‌م فه‌رمانکه‌کان ریز له‌تاقانه‌کان بکریت و تایبه‌تمه‌ندی بداته‌ تاقانه‌کان 
8-سزایه‌ک دابنیت بۆئه‌و که‌سانه‌ی که‌به‌ته‌زویر خۆیان بکه‌ن به‌بنه‌ماله‌ی شه‌هیدو تاقانه‌ ؟؟                           

  له‌کۆتاییدا لیژنه‌که‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌ییدا پشتگیرى داواکارییه‌کانیان کرد و به‌ڵینیان دا کارى جدى بۆ ئه‌م که‌یسه‌ بکه‌ن.


زۆرترین خوێندراو