مه‌راسیمى یادى ٤١ ساڵه‌ى بۆردومانکردنى قه‌ڵادزێ‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

4/24/2015 7:32:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌ر نیوز  
 
ئه‌مڕۆ هه‌ینى  24 ى نیسانى 2015 ، به‌ ئاماده‌بونى وه‌فدێکى مه‌ڵبه‌ندى قه‌ڵادزێى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان و جێگرى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق  و وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ژماره‌یه‌ک له‌په‌رله‌مانتارانى کوردستان و به‌رپرسانى حکومى و حزبى ناوچه‌که‌و ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له‌ میوانانى ده‌ره‌وه‌ و جه‌ماوه‌رى ده‌ڤه‌ره‌که‌ یادى ٤١ ساڵه‌ى بۆردوومانى قه‌ڵادزى َ و ڕاپه‌ڕینه‌که‌ى ٢٤ - ٤ - ١٩٨٢ کرایه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌که‌دا ئاماده‌بوان و به‌شدارانى ئه‌و کاره‌ساته‌ دڵ ته‌زێنه‌ ،له‌ ناو بازاڕى شارى قه‌ڵادزێ وه‌ به‌پێ به‌ره‌و مه‌زارى شه‌هیدا به‌ڕێکه‌وتن .
 
له‌ به‌رده‌م مه‌زارى شه‌هیدانى ٢٤ - ٤ دا ساتێک به‌بێ ده‌نگى وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى کاره‌ساته‌که‌ .

دواتر و له‌ مه‌راسیمى وتار خوێندنه‌وه‌دا قائیمقامى قه‌زاى پشده‌ر "  به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د  " وێڕاى باسکردن له‌ گه‌وره‌ى کاره‌ساته‌که‌و درنده‌یى رژێمى به‌عس به‌رامبه‌ر به‌جه‌ماوه‌رى ئه‌م شاره‌ خۆشه‌ویسته‌، ڕاشیگه‌یاند پێویسته‌ حکومه‌تى هه‌رێم زیاتر خزمه‌تى ده‌ڤه‌رى پشده‌ر بکات و به‌ تایبه‌ت شارى قه‌ڵادزێ ى دووجار شه‌هید  و وه‌خواستى خه‌ڵکه‌ کورد په‌ره‌وه‌ره‌که‌ى به‌دى بهێنێ وه‌ مه‌رزى کێلێ بکرێته‌ مه‌رزێکى نێوده‌وڵه‌تى و گشت پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزاری پێویستى بۆ بکرێت . هه‌ر له‌ مه‌راسیمى وتار  خوێندنه‌وه‌دا  وتارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێم پێشکه‌ش کرا.

 هه‌رله‌مه‌راسیمه‌که‌دا که‌س و کارى شه‌هیدان  داوایان له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و لایه‌نى په‌یوه‌ندار کره‌وه‌ که‌خزمه‌ت به‌ناوچه‌که‌ بکه‌ن و پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى زیاتر بۆ شارى قه‌ڵادزێ بکه‌ن به‌شێوه‌یه‌ک که‌شایسته‌ى ئه‌و قوربانى و گیان به‌خشینه‌ بێت که‌له‌پێناو خاکى پیرۆزى کوردستان و ئازادى و روبه‌روبونه‌وه‌ى دوژمنانى گه‌لى کورد به‌خشیویانه‌ .

 له‌کۆتاى مه‌ڕاسیمه‌که‌شدا ئاماده‌بوان تاجه‌ گوڵینه‌ى ڕێزو وه‌فایان له‌ سه‌ر گڵکۆى شه‌هیدان دانا .

 ٤١ ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له‌ساڵى ١٩٧٤ دا له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه‌ شارى قه‌ڵادزێ و زانکۆى سلێمانى بۆردومانکراو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ ١٦٠ هاوڵاتى سڤیل به‌ ژن و مناڵ و خوێندکارى شه‌هید و بریندار بوون و شاره‌که‌ش به‌تاوه‌تى چۆڵکراو هاوڵاتیان ئاواره‌بوون و ماڵ وحاڵى خۆیان جێهێشت.


فۆتۆ: ڕاگه‌یاندنى قائیمقامیه‌تى پشده‌ر 


زۆرترین خوێندراو