به‌ئاماده‌بوونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌هۆڵه‌ندا کۆبوونه‌وه‌ی پشتیوانی کوردانی باکور به‌رێوه‌چوو

4/25/2015 6:06:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25 ى نیسانى 2015 ،   به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود به‌هاورێیه‌تى هه‌ڤاڵ سه‌لام عومه‌ر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ئه‌وروپای حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان وژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند له‌شاری (دینهاگ) له‌هۆڵه‌ندابه‌شداری کرد له‌ کۆبوونه‌وه‌ی پشتیوانی کوردانی باکور  .

  له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا نوێنه‌ری زۆربه‌ی لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی کوردستان ئاماده‌ی بوون دوای گفتوگۆیه‌کی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر پرۆسه‌ى ئاشتى له‌باکورى کوردستان وپێشکه‌ش کردنی چه‌ندین ووتار، به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود پشتیوانی خۆی بۆکوردانی باکور ده‌ربڕی وهیوای سه‌رکه‌ووتنی بۆکوردانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان خواست  به‌ئومیده‌وه‌ باسی له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی کرد له‌کوردستانی باکور کردوو  به‌شداری کودانى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌کانی داهاتوودا به‌گرنگ زانی .

 هه‌روه‌ها   یه‌کریزی و یه‌ک هه‌ڵویستی کوردانی له‌ رووداو گورانکارییه‌کانی ئه‌م دوایه‌دا به‌ ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌ ناوبرد ، که‌به‌بێ گوێدانه‌ ئایدیاو حزبایه‌تى له‌پرسه‌ چاره‌نوس سازه‌کان به‌تایبه‌تى پرسه‌ نیشتمانى و نه‌ته‌واییه‌تیه‌کان ،جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌یه‌ک ووتاری و یه‌ک هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ کوردیه‌کان و هێزه‌ سیاسییه‌کان له‌م کاته‌ دا پێویسته‌ به‌هێزترو پته‌و تربکرێت .

  شایه‌نی باسه‌له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پرۆسه‌ى ئاشتى له‌باکورى کوردستان و به‌شدارى لایه‌نه‌سیاسیه‌کات له‌هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ سیاسیه‌کان کرایه‌وه‌ .
 


زۆرترین خوێندراو