هه‌ڵه‌بجه‌...گردبونه‌وه‌یه‌کى ناڕه‌زایى دژى شه‌ڕى براکوژى به‌ڕێوه‌چوو

5/25/2015 9:30:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ 25ى ئایارى 2015 له‌باخى گشتى هه‌ڵه‌بجه‌ خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ و رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به‌رامبه‌ر گرژبوونى په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان حزبى دیموکراتى کورستانى ڕۆژهه‌ڵات  و هێزه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستانى باکور گردبونه‌وه‌یه‌کى ناڕه‌زایه‌تیان ساز کردو داوایان له‌په‌رله‌مان و حکومه‌ت و حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان کرد رێگرى بکه‌ن له‌شه‌ڕى براکوژى و هه‌ڵوێستى هه‌ندێک میدیایان له‌خراپکردنى دۆخى نێوان ئه‌و دوو حزبه‌ شه‌رمه‌زار کرد .

مه‌ریوان عبدولعه‌زیز  به‌شداربوویه‌کى گردبوونه‌وه‌که‌ ووتى :  شه‌ڕه‌که‌ى (کێله‌شین) سه‌رنجى هه‌موومانى راکێشاو به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه‌ له‌خۆمان ده‌پرسین له‌په‌ناى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال و کۆبانێ و ده‌ستى داعش  جارێکى تر ته‌قه‌ى شه‌ڕى ناوخۆ له‌ ژێر هیچ پاساوێکدا ببیستین و داواش له‌و میدیایه‌ ده‌که‌ین که‌ ده‌یانه‌وێت ئاگرى شه‌ڕه‌که‌ خۆش بکه‌ن ده‌ست له‌و کاره‌ هه‌ڵگرن که‌ ته‌نها خزمه‌ت به‌ ئه‌جێنداى ده‌ره‌کى و دوژمنان  ده‌کات .

هه‌روه‌ها وتیشى داواده‌که‌ین په‌رله‌مانى کوردستان هه‌وڵه‌کانى چڕکاته‌وه‌ بۆ نه‌هیشتنى ئه‌م شه‌ڕه‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان لیژنه‌ى ئاشتى پێکبهینن و چالاکوانان چالاکى ئه‌نجام بده‌ن و میدیاش نه‌بێته‌ به‌شێک له‌خۆشکردنى ئاگره‌که‌ .


زۆرترین خوێندراو