سلێمانى ... به‌خێو کردنى ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر له‌سه‌نته‌رى شار قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێت

5/26/2015 11:43:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


به‌ پێى رێنماییه‌کانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى و ڤێترنه‌رى سلێمانى به‌خێو کردنى ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر له‌سه‌نته‌رى شارو کۆڵان و گه‌ره‌که‌کاندا قه‌ده‌غه‌یه‌و  لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامییه‌تى سلێمانیش رێوشێنى پێویستیان له‌م باره‌یه‌وه‌ گرتووه‌ته‌به‌ر.

سۆران عبدولغه‌فور سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامییه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند: له‌سه‌ر سکاڵاى هاوڵاتیان و به‌هۆى بێزارکردنى دانیشتوانى هه‌ردوو گه‌ره‌کى هه‌وارى تازه‌ و سێتوان دوو خێزانى دانیشتووى ئه‌و گه‌ره‌که‌مان ئاگادارکردۆته‌وه‌ که‌له‌ماوه‌یه‌کى دیاریکراودا شوێنى به‌خێوکردنى ئاژه‌ل و په‌له‌وه‌رییه‌کانیان بگوازنه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى شار ، ووتیشى به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده‌و مه‌ترسى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بۆ مرۆڤ چالاکى و هه‌وڵه‌کانمان چرتر کردۆته‌وه‌ .

سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان داوا له‌ هاوڵاتیانى شارى سلێمانى ده‌کات له‌کاتى هه‌بوونى دیارده‌ى به‌خێوکردنى ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر له‌نێو ماڵ و گه‌ره‌که‌کاندا ده‌سبه‌جێ په‌یوه‌ندى به‌ ژماره‌ته‌له‌فۆنه‌کانى (100، 07701450755، 07704885252، 07705487171) بکه‌ن بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست. 


زۆرترین خوێندراو